نووسینگه‌ی كاروباری رزگاركردنی ئێزدییه رفێندراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش، رزگاركردنی منداڵێكی كچى ئێزدی له ژێر ده‌ستی رێكخراوه‌كه راگه‌یاند.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه له دهۆك، كچه‌كه ناوی (ف. ب) و ته‌مه‌نی 13 ساڵه، خه‌ڵكی گوندی "وه‌ردیه"ی باشووری چیای شنگاله.
حوسێن قائیدی، به‌رپرسی نووسینگه‌كه رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر سنووری نێوان عێراق و ئێران، پێشوازییان له‌و كچه ئێزدییه كردووه، كه له 3ی ئابی 2014 له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه له شنگال رفێندرابوو.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئاماژه به ورده‌كاری رزگاركردنی ئه‌و كچه 13 ساڵییه نه‌كراوه، به‌ڵام دووپاتی ده‌كاته‌وه، هه‌وڵه‌كانییان بۆ ئازادكردنی ته‌واوی ئێزدییه رفێندراوه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.