تیمێكی پشكنەرانی رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی لەگەڵ پۆلیسی سووریا چوونە ئەو شوێنەی چەكی كیمیایی تێدا بەكارهێنرا لە دوما.
سەرەتای ئەم مانگە، گازی كیمیایی لە دومای غوتەی رۆژهەڵات بەكارهێنراو بەهۆیەوە زیاتر لە 60 كهس گیانیان لەدەستداو زیاتر لە هەزار كەسی دیكەش برینداربوون.
له لایهكى ترهوه وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، زانیاری متمانەپێكراویان هەیە لەسەر ئەوەی رووسیا و سووریا هەوڵدەدەن شوێنی هێرشە كیمیاییەكە لە سووریا پاك بكەنەوە.
هێزەر ناوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لەمیانی كۆنگرەی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رووسیا و سووریا هەوڵدەدەن گەیشتنی پشكنەرەكانی ڕێكخراوی نێودەوڵەتی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی بۆ شوێنی هێرشە كیمیاییەكە دوابخەن بۆ دوما.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.