Erbil 29°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 13:23

ئەمەریکا: رووسیاو سووریا رێگه‌ى له‌ تیمى پشکێنه‌ران بۆ دوما ده‌گرن

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا زانیاری متمانەپێكراو لەسەر رووسیاو سووریا ده‌خاته‌روو
کوردستان TV
100%


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، زانیاری متمانەپێكراویان هەیە لەسەر ئەوەی رووسیا و سووریا هەوڵدەدەن شوێنی هێرشە كیمیاییەكە لە سووریا پاك بكەنەوە.

هێزەر ناوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لەمیانی كۆنگرەی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رووسیا و سووریا هەوڵدەدەن گەیشتنی پشكنەرەكانی ڕێكخراوی نێودەوڵەتی ‌قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی بۆ شوێنی هێرشە كیمیاییەكە دوابخەن بۆ دوما.

هێزەر ناوێرت ئاماژەی بەوەشكرد" زانیاری متمانەپێكراومان هەیە ئاماژە بەوە دەدەن بەرپرسانی رووسیا لەگەڵ ڕژێمی سووریادا كاردەكەن بۆ ڕێگەگرتن و دواخستنی ئەو پشكنەرانە بۆ دوما".

سەرەتای ئەم مانگە، گازی كیمیایی لە دومای غوتەی رۆژهەڵات بەكارهێنراو بەهۆیەوە زیاتر لە 60 كه‌س گیانیان لەدەستداو زیاتر لە هەزار كەسی دیكەش برینداربوون.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.