Erbil 30°C شەممە 21 ئەیلوول 10:29

ئاڵا تاڵه‌بانی وه‌لامى سه‌عدی پیره‌ ده‌داته‌وه‌

ئاڵا تاڵه‌بانی بۆ سه‌عدی پیره‌: فەرموو قسەکانت بەبەڵگە پشت ڕاست بکەوە
کوردستان TV
100%

له‌ لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "فه‌یسبووك"، ئاڵا تاڵه‌بانی په‌یامێكی بۆ سه‌عدی پیره‌ گوته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ناردووه‌ و پێی ده‌ڵێت" هەرچیم وتووە لە گرتە ڤیدیۆیەکەم بە بەڵگەی نوسراو ئەیخەمە بەردەم ئەنجومەنی ناوەند، فەرموو جەنابیشت قسەکانت بەبەڵگە پشت ڕاست بکەوە، نەک فڵان وتی و من لەوێ نەبوم و ئەم قسانە".

ئه‌و قسانه‌ی ئه‌ندامه‌ سڕكراوه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا سەعدی پیرە، گوتەبێژ و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕاگەیاندبوو" بڕیارمان دابوو ھەموو ئەو کەسانەی لە لیستێکی دیکەی غەیری لیستی یەکێتی و بەبێ ڕەزامەندیی یەکێتی، واتە لە چوارچێوەی ھاوپەیمانێتییەک نەبووبێ لە نێوان یەکێتی و ھەر لایەنێکی سیاسیدا، خۆی کاندید کردبێ و بە ئارازووی خۆی چووبێت، ئەوە ئەگەر لە سەرکردایەتی بێ، تا کۆنگرە سڕ دەکرێت، ئەگەریش لە دەسەڵاتی مەکتەبی ڕێکخستن و مەکتەبی سیاسی بێت، ئەوا کۆتایی بە ئەندامێتییەکەی دەهێندرێت".
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.