بریكاری پێشووی وه‌زیری داراییی عێراق رایگه‌یاند" بڕیاره حكوومه‌تی عێراق سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو 317 ملیار دیناری دیكه بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه بكات و هه‌ركاتێك پاره‌كه بگات مووچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه دابه‌ش ده‌كرێت كه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
حكوومه‌تی عێراق بڕیاری داوه مانگانه 317 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه بكات و دوای ئه‌مه‌ش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستكاریی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كرد و ئێستا به پێی سیسته‌می نوێ مووچه دابه‌ش ده‌كات.
بریكاری پێشووی وه‌زیری داراییی عێراق، د. فازل نه‌بی، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕایگه‌یاند" هه‌ندێك ده‌نگۆ بڵاو كراوه‌ته‌وه كه گوایه به‌غدا 317 ملیار دیناره‌كه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی ڕه‌وانه كردووه و گه‌یشتووه، به‌ڵام به پێی په‌یوه‌ندیی ئێمه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی، پاره‌كه تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌یشتووه و بڕیاره حه‌فته‌ی داهاتوو ڕه‌وانه بكرێت."
د. فازڵ نه‌بی گوتی" بڕیاره ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو وه‌زاره‌تی داراییی حكومه‌تی عێراق نووسراوی فه‌رمی بكات بۆ خه‌رجكردنی پاره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ڕه‌وانه بكرێت بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران."
بریكاری پێشووی وه‌زیری داراییی عێراق گوتیشی" حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش وه‌كو چۆن به‌ڵێنی دابوو به پێی سیسته‌می نوێ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌كات و به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت."
د. فازڵ نه‌بی ڕوونیشی كرده‌وه" حكوومه‌تی عێراق مانگانه به‌رده‌وام ده‌بێت له ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران تا ئه‌وكاته‌ی ڕێككه‌وتن له نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌كرێت، كه ڕه‌نگه دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.