ئەمڕۆ پێنجشەممە جارێكى تر نیكۆس كۆكیاس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هه‌ڕه‌شه‌ی له ده‌وله‌تى توركیا كرد‌و رایگەیاند" یۆنان؛ عێراق و سووریا نییە توركیا بە ئارەزووی خۆی خاكه‌كه‌یان ببه‌زێنێت.
نیكۆس گوتی" یۆنان خاوه‌ن هێزێكی گه‌وره‌یه و ده‌توانێت رووبه‌رووی پێشێلكاری توركیا ببێته‌وه.
ناوبراو وتیشى" داوای لە توكریا كرد بە زووترین كات سهربازهنەكانى یۆنان ئازاد بكات و ئه‌وه‌ش دووپات بكاته‌وه كه دوورگه‌ی كهرداك سه‌ر به یۆنانه نه‌ك سه‌ربه توركیایه.
دوورگه‌ی كهرداك، دوورگه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و یۆنان خۆی به خاوه‌نی ده‌زانێت، توركیاش ده‌ڵێ پێویسته ئه‌و دوورگه‌یه بدرێته‌وه به توركیا، بۆیه ناكۆكی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ی قولتر كردووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.