Erbil 17°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 18:17

تره‌مپ: به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕوانى گواستنه‌وه‌ى باڵیوزخانه‌ى ئه‌مریکام بۆ ئۆرشه‌لیم

دۆناڵد تره‌مب و بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ
تره‌مپ: به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕوانى گواستنه‌وه‌ى باڵیوزخانه‌ى ئه‌مریكام بۆ ئۆرشه‌لیم
کوردستان TV
100%

په‌پێى هه‌واڵێكى سایتى هاریتزى ئیسرائیلى تێیدا باسى تویتیكى تره‌مپى كردووه‌ كه‌ به‌ بۆنه‌ى پیرۆزبایى 70 هه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى ئیسرائیل بڵاوی كردۆته‌وه‌ .

ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ 18ـى نیسانى 2018، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌. 

سایتى هاریتز له‌ نووسینێكى دڕێژدا باسى هه‌ڵوێستى تره‌مپى كردووه‌ و هه‌روه‌ها تویته‌كه‌ی سه‌رۆكى ئه‌مریكاشى له‌گه‌ڵ نووسراوه‌كه‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ . 

دۆناڵد تره‌مب له‌ تویته‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندووه‌: " به‌بۆنه‌ى 70 هه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى ئیسرائیله‌وه‌، پیرۆزبایى له‌ ئیسرائیل ده‌كه‌م، پیرۆزبایى گه‌رم ئاڕاسته‌ى بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل و ته‌واوى هاووڵاتیانى ئیسرائیل ده‌كه‌م".

تره‌مپ هاورێیه‌تى و هاوپه‌یمانى نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیلى به‌رز راگرتووه‌ و تیدا وتویتى " له‌ هیچ شوێنێكى دیكه‌ دۆستى له‌ ئێوه‌ باشترمان نییه‌"، له‌ كۆتایی تویته‌كه‌یدا سه‌رۆكی ئه‌مریكا نووسیویه‌تى "به‌ په‌رۆشم به‌ گواستنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ مانگى داهاتوو بۆ ئۆرشه‌لیم".

جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ پێشتر تره‌مپ قودسی وه‌ك پایته‌ختى ئیسرائیل ناساند و پاشان ڕایگه‌یاند باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیل بۆ ئۆرشه‌لیم ده‌گوازێته‌وه‌. 


وه‌رگێڕانی / سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.