Erbil 25°C شەممە 21 ئەیلوول 08:48

حاجی کاروان: محه‌مه‌د ره‌ئوف بۆ وه‌رگرتنی پۆست چۆته‌ ناو قه‌واره‌که‌ی به‌رهه‌م ساڵح

ئه‌وانه‌ی له‌ ناو یه‌كگرتوودا رۆیشتوون خێزانه‌كانیشیان ده‌نگیان پێ ناده‌ن
کوردستان TV
#7
100%

حاجی كاروان ، كاندیدی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی عێراق له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند: هه‌ر كه‌سێك له‌ ناو یه‌كگرتوو بۆ ناو لایه‌نه‌كانی رۆیشتبێت ته‌نها خۆی رۆیشتووه‌.

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ رۆیشتنی مامۆستا محه‌مه‌د ره‌ئوف كه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كگرتوو بۆ نێوه‌ قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح گوتی: مامۆستا محه‌مه‌د ره‌ئوف له‌ پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیدا بۆ  وه‌رگرتنی پۆستی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو ده‌رنه‌چووه‌، كه‌چی چۆته‌ ناو لیستێكه‌وه‌ پێی ده‌گووترێت هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و داد په‌روه‌ری،  بۆیه‌ پاڵنه‌ری ئه‌و بۆ چوونه‌ نێو قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له‌به‌ر كێشه‌یه‌كی پیرۆزو نه‌ته‌وه‌یی نه‌بووه‌، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ نه‌كراوه‌ به‌ ئه‌مینداری یه‌كگرتوو.

گوتیشی: زانیارییمان هه‌یه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ ناو یه‌كگرتوودا رۆیشتوون، خێزانه‌كانیشیان ده‌نگیان پێ ناده‌ن.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.