Erbil 18°C یەکشەممە 10 تشرینی دووەم 23:45

نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی ئه‌مه‌ریکی گفتوگۆکانی هه‌ولێر ــ به‌غدا به‌رز ده‌نرخێنن

دۆخی ناوچه‌كه و عێراق و هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ
کوردستان TV
#7
100%


نێچیرڤان بارزانی له‌ دیدارێكی له‌گه‌ڵ شاندێكی ئه‌مریكی رایگه‌یاند: دیالۆگ تاكه ڕێگه‌چاره‌ی كێشه‌كانه و ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌رده‌وامیدان به گفتوگۆ و دیالۆگ نیشان دا.

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز برێت مه‌كگۆرگ نێرده‌ی تایبه‌تیی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه له به‌ڕێزان دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ئه‌ندرۆ پیك یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مهریكا بۆ كاروباری عێراق و ئێران، كین گرۆس كونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند دیپلۆماتكارێك پێكهاتبوو.

له دیدارێكدا كه به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، شاندی میوان ده‌ستخۆشییان له هه‌نگاوه‌كانی ده‌ستپێكردنی دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد كه بووه هۆكاری ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و ناردنی به‌شێك له مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها هیوایان خواست هه‌ردوولا گفتوگۆی زیاتر بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری ته‌واوی كێشه‌كان ئه‌نجام بده‌ن.

شاندی ئه‌مه‌ریكی دووپاتی كرده‌وه كه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن و گرنگی و په‌ره‌ی زیاتر به‌و په‌یوه‌ندیانه ده‌ده‌ن.

لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و پشتگیریی ئه‌مه‌ریكای بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه دیالۆگ تاكه ڕێگه‌چاره‌ی كێشه‌كانه و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌رده‌وامیدان به گفتوگۆ و دیالۆگ نیشان دا.

به‌ڕێزیان دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان گرنگییه‌كی زۆر به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌دات و هه‌موو ئاسانكاریه‌كیش بۆ بره‌ودانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕی.

له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا دۆخی ناوچه‌كه و عێراق و هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.