Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 05:43

وه‌زیرى ناوخۆی عێراق فه‌رمانى ده‌ستگیر کردن بۆ به‌رپرسێکى کورد له‌ که‌رکوک ده‌رده‌کات

به‌رپرسه‌كه‌ به‌ره‌و سنورى پارێزگاى سلێمانى هه‌ڵاتووه‌
کوردستان TV
100%


له‌دوای شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر ئه‌و ڕه‌وشه‌ى به‌سه‌ر شارى كه‌ركوك داهات ، به‌هاتنى گروپ و هێزى میلیشیاى شیعى و سوپای عێراق كه‌ده‌ستیان به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا داگرت و داگیریان كرد ، هێزه‌كانى سواتى عێراقى له‌كه‌ركوك وه‌ك به‌شێك له‌و هێزانه‌ن كه‌له‌شاردا ئه‌ركى پاراستنیان پێدراوه‌ .
  له‌چه‌ند ڕۆژى رابردوو ڕه‌وشى كه‌ركوك نائارامى زیاترى به‌خۆوه‌ بینیوه‌ له‌كارى ڕفراندنى هاوڵاتیان و حاڵه‌تى دزی كردن و هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماڵان و ئه‌نجامدانى ته‌قینه‌وه‌ له‌لایه‌ن گروپى نه‌ناسراو .

 به‌بریارێكى وه‌زیرى ناوخۆی عێراق هێزه‌كانى سواتى كه‌ركوك كه‌به‌رپرسێكى یه‌كێتی نیشتیمان كوردستان به‌پله‌ى نه‌قیب به‌ناوى لوئه‌ى محه‌مه‌د سالح سه‌رپه‌رشتی ده‌كات ، بڕیارى ده‌ستگیر كردنى بۆ ده‌رچوو ، به‌هۆى دوایه‌مین كرداری تیرۆرستى كه‌له‌شارى كه‌ركوك ئه‌نجامدرا له‌نێو پێشانگاكانى ئۆتۆمبێل له‌گه‌ره‌كى خه‌زرا . 
به‌رپرسێكى سه‌ربازى له‌هێزى ئاڵتونى عێراق هه‌واڵه‌كه‌ پشت ڕاست ده‌كاته‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، له‌سه‌ر ده‌ستگیر كردنى نه‌قیب  لوئه‌ى محه‌مه‌د ڕه‌زا فه‌رمانده‌ى هێزى سواتى كه‌ركوك و وه‌به‌شێك له‌كارمه‌ندانى به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌ستیان له‌پشت كردارى تیرۆرستى هه‌بووه‌ له‌شاره‌كه‌دا و وه‌پاڵپشت بوونه‌ له‌گروپه‌كان له‌ئه‌نجامدانى كاره‌كانیان ، ئه‌و به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌ عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت له‌دوای فه‌رمانى ده‌ستگیر كردنیان له‌ئێستادا هه‌ڵاتون به‌ره‌و پارێزگاى سلێمانى له‌لایه‌ن یه‌كێـتى نیشتیمانى كوردستان حه‌شار دراون 
له‌كۆتادا ئه‌و به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت به‌به‌ڵگه‌ ده‌یسه‌لمێنین ناوبراو ده‌ستى له‌تۆقاندن و دزى و حاڵه‌تى ڕفاندن  و ئه‌نجامدانى ته‌قینه‌وه‌ى هه‌بووه‌ له‌كه‌ركوك.

هێزی سواتى كه‌ركوك كه‌سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆی عێراقه‌ به‌ڵام یه‌كێـتى نیشتیمانى كوردستان سه‌رپه‌رشتى ده‌كات بڕیارو فه‌رمان له‌لاهورى شێخ جه‌نگى وه‌رده‌گرن  


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.