جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زووری یه‌كێتی رایده‌گه‌ێنێ، به‌داخه‌وه به‌رهه‌م ساڵح به‌رامبه‌ر به مام جه‌لال بێوه‌فا و سپڵه ده‌رچوو، ئه‌گه‌ر بێوه‌فا نه‌بوایه، له كاتی گیان له‌ده‌ستدانی مام جه‌لال، له یه‌كێتیی جیا نه‌ده‌بوویه‌وه.
ئه‌حمه‌د قه‌ده‌فه‌ری، جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زووری یه‌كێتی ڕاگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره هه‌ڵبژاردنێكی جیاوازه، چونكه لیستی نوێ هاتووه‌ته كایه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌نگی حزبه‌كان به‌گشتی كه‌م ده‌كات، به‌جۆرێك پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، ناتوانن ده‌نگه‌كانی پێشوو به‌ده‌ست بهێننه‌وه، به‌ڵام یه‌كێتیی له‌شاری سلێمانی، كورسییه‌كانی كه‌م ناكات، ڕه‌نگه له حه‌ویجه و ناوچه جێناكۆكه‌كانی دیكه ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی كه‌م بكات.
هه‌روه‌ها گوتی: قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح، ده‌نگی لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه به‌لای خۆیدا ڕاده‌كێشێت، چونكه خه‌ڵك حه‌ز له‌وه ده‌كات، ده‌نگ به لیستی نوێ بدات، هه‌رچه‌نده به‌رهه‌م ساڵح، ئه‌و كورسییانه ناهێنێت كه خۆی چاوه‌ڕێی ده‌كات.
گوتیشی: پێش ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بچێته ناو ڕیزه‌كانی یه‌كێتی، له زانكۆكانی ئه‌مریكا قوتابی بووه، به‌ڵام مام جه‌لال ده‌ستی به‌رهه‌م ساڵحی گرتووه و كردوویه‌تی به‌م كه‌سه‌ی ئێستا هه‌یه. كه‌چی به‌داخه‌وه به‌رهه‌م ساڵح به‌رامبه‌ر به مام جه‌لال بێوه‌فا و سپڵه ده‌رچوو، ئه‌گه‌ر بێوه‌فا نه‌بوایه، له كاتی گیان له‌ده‌ستدانی مام جه‌لال، له یه‌كێتی جیا نه‌ده‌بوویه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی راشیگه‌یاند: به‌رهه‌م ساڵح، موڵكی یه‌كێتی لایه، به‌تایبه‌تی ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی كه به‌هۆی یه‌كێتییه‌وه وه‌ری گرتووه، ئێستا بۆ بانگه‌شه‌ی حزبه‌كه‌ی به‌كاری ده‌هێنتێت، جگه له‌وه‌ش شتی دیكه‌ی لایه، پێویسته هه‌موو ئه‌و ئیمتیازاتانه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتی.
سه‌رچاوه/ باس‌نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.