سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئایاری داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیان تاوتوێ كرد و تیشكیان خسته سه‌ر به‌شداریی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18/4/2018 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له یان كۆبیش، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد.
له دیدارێكدا هه‌ردوولا پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئایاری داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیان تاوتوێ كرد و تیشكیان خسته سه‌ر به‌شداریی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق خواست.
پێشهاته‌كانی دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا، كاری لیژنه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی تا ئێستا له‌وباره‌یه‌وه نراون له كردنه‌وه‌ی فڕۆكاخه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناردنی به‌شێك له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وامیی دیالۆگ، به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو كه تیایدا جه‌ختیان له گرنگیی چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه كرده‌وه.
له دیداره‌كه‌دا دۆخی عێراق و ناوچه‌كه و شه‌ڕی دژی تیرۆر و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ش، تیشكی خرایه سه‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.