نووسینگه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له بوودجه‌ى 2019دا، به‌مه‌به‌ستى پشتیوانى داواى ته‌رخانكردنى سندوقێكى بوودجه كراوه بۆ یارمه‌تیدانى گروپێكى سه‌ربازى 60-65 هه‌زار كه‌سى له سوریا له نێو گرووپه‌كه‌دا ناوى په‌یه‌ده‌شى تێدایه، بوودجه‌كه به ناوى "سندوقى جه‌نگ" به ئه‌گه‌رى ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ده‌ریا ناسراوه.
ئامانجى حكومه‌تى ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه كه ناوچه‌یه‌كى ئارام و سه‌قامگیر له‌و هه‌رێمه بێته ئاراوه، گروپه چه‌كداره‌كه‌ى پێك هاتووه له 60 بۆ 65 هه‌زار كه‌س له نێو ئه‌م گرووپه 30 هه‌زاریان به مه‌به‌ستى شه‌ڕ و پێكدادان ته‌رخان ده‌كرین له‌و ناوچانه‌ى كه هێشتا گرووپى جه‌كدارانى ئیسلامى توندره‌وى "داعش"ى تیدا ماون، و هه‌روه‌ها 35 هه‌زار بۆ ئاسایشى ناوخۆى ئه‌و ناوچانه داده‌نرێت كه له ده‌ست داعش رزگار كراون به‌مه‌ش بۆ هه‌ر 1000 كه‌سى سڤیل 20 پولیسى ئه‌منى ته‌رخان ده‌كرێت له ناوچه رزگاركراوه‌كان.
حكومه‌تى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌نێو بوودجه‌كه‌دا به‌شێكى كه بۆ ره‌وشى سوریا ته‌رخان كراوه تێیدا هاتووه له برگه‌یه‌ك به ناوى ( پڕۆگرامى "ئه‌ى" هێزى ئاسایشى ناوخۆیى، به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ یه‌كتر بۆ نه‌هێشتنى توندڕه‌وى و ئاسایشى ناوچه‌كه باشتر ببێت)، ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستى ئامانجه‌كانى بهێنێته دى داواى په‌سه‌ندكردنى بووجه‌ی 2019ـى كردووه له پنتاگۆن تا به‌رده‌وام بێت له پڕچه‌ك كردن و مه‌شق و ڕاهێنانى هاوپه‌یمانه‌كانى له سوریا و بۆ ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى گرووپه توندره‌وه‌كان وه‌ك داعش و ئه‌لقاعیده.
بوودجه‌كه‌ى ساڵى 2019، داواكراوه كه پنتاگۆن په‌سه‌ندى بكات تێیدا ئاماژه به‌وه كراوه له كۆى 300 ملیۆن دۆلار 162.6 ملیۆن دۆلارى ته‌رخانكراوه بۆ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیى و ئۆتۆمبێل و پێداویستیه‌كانى دیكه، هه‌روه‌ها 295 ملیۆن دۆلار ته‌رخانكراوه بۆ مه‌به‌ستى پاراستنى سنوورى نێوان عێراق و سوریا.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێرانی / سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.