له گه‌ڕه‌كێكی شاری قه‌ڵادزێی سه‌ر به ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین 3 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر ده‌كرێن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌رین له راگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند: دوای به‌دواداچوونی وردی هێزه‌كانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تی ئاسایشی ڕاپه‌رین به‌شی یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی قه‌ڵادزێ له گه‌ڕه‌كی ئاشتی شاری قه‌ڵادزێ له ماڵێكدا به فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی پشده‌ر ئه‌مڕۆ 3 كه‌س به تۆمه‌تی به‌كارهێنان و بازرگانی كردن به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیر كران.
راشیگه‌یاند: دوای پشكنینی ماڵه‌كه‌ش له لایه‌ن هێزه‌كانه‌وه ده‌ستگیرا به‌سه‌ر هه‌ندێ حه‌ب و ده‌رمانی گوماناوی كه گومان ده‌كرێت مادده‌ی هۆشبه‌ر بن له‌گه‌ڵ هه‌ندێك كه‌ل و په‌لی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: دوای ده‌ستگیركردنیان په‌راوی لێكۆلینه‌وه بۆ تۆمه‌تباران كراوه‌ته‌وه‌و له‌لایه‌ن دادوه‌ر تۆمه‌تباران به‌پێ ی مادده (14) له‌یاسای مادده هۆشبه‌ران راگیركراون و لێكۆلینه‌وه‌ش له‌دۆسیه‌كه‌دا به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.