پهیامنیرَمان له سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له شاری كه‌ركوك پێی راگه‌یاندنین شه‌وی رابردوو له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌و له نزیك چه‌مه‌كه‌ی په‌نجا عه‌لی به چه‌كی ئاربیجی هێرش كرایه سه‌ر خاڵێكی پۆلیسی عێراق.
هه‌روه‌ها گوتی: دوای هێرشه‌كه ئه‌و كه‌سانه‌ی هێرشیان كردۆته سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ی پۆلیس به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون و خۆیان حه‌شار داوه.
گوتیشی: تاوه‌كو ئێستا زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ی پۆلیسی عێراقی نه‌زاندراون.
دوای ئه‌وه‌ی له رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ،كه‌ركوك و ناوچه دابڕێندراوه‌كان له لایه‌ن سوپای عێراق و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی داگیر كران،ره‌وشی ئه‌منی ناوچه‌كه له كۆنترۆڵی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌رچووه‌و حكومه‌تی عێراق و ئهمریكاو بریتانیاش له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچانه بگه‌ڕێنرێنه‌وه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.