مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت: گۆڕان و كۆمه‌ڵ و ڕه‌وته‌كه‌ی به‌رهه‌م چوون بۆ به‌غداد و یه‌كریزیان له ناو كورد بۆ یه‌ك لیستی له‌بار برد.
مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له میانه‌ی لێدوانێكیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌لێت: ئێمه‌و پارتی و یه‌كگرتوو داوامانكرد كورد به یه‌ك لیست به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكات، به‌ڵام هه‌ر یه‌ك له كۆمه‌ڵ و گۆران و ڕه‌وته‌كه‌ی به‌رهه‌م پێش ئه‌وه‌ی گفتوگۆكان ته‌واو بن بزانن یه‌ك لیستی بۆ كورد باشه یا فره لیستی، چوون له‌به‌غداد له‌كۆمسیۆن هاوپه‌یمانێتیه‌كیان پێكهێنا به‌ناوی لیستی (ئه‌لوه‌ته‌ن) واته مه‌به‌ستی وه‌ته‌نی عیراقه، ئیتر ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر یه‌كڕیزی لایه‌نه‌كان.
ده‌شلێت: ئه‌و جۆره ناولێنانه له لیسته‌كه‌یان (ئه‌لوه‌ته‌ن) خۆی له‌خۆیدا دوركه‌وتنه‌وه‌یه له‌شوناسی كوردایه‌تی و خه‌باتی كوردستانی بوون، به‌ڵام ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ واقیعدا ده‌كه‌ین.
سه‌باره‌ت به یه‌ك لیستی پارتی و یه‌كێتی مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئێمه و پارتی به‌یه‌ك لیست به‌شداریمان له هه‌ڵبژاردنه‌كان بكردایه، ئه‌و كاریگه‌ریه‌ی نه‌ده‌بوو له‌سه‌ر یه‌ك لیستی هێزه كوردستانیه‌كان،مادام ئه‌و سێ حیزبه چونه به‌غداد و ڕیزی یه‌ك لایه‌نه كوردییه‌كانیان جیاكرده‌وه ئێمه‌ش بڕیارماندا هه‌رلایه‌نه‌مان ئازاد بین بۆ خۆمان.
مه‌لا به‌ختیار، ده‌رباره‌ی كابینه‌كه‌ی به‌رهه‌م سالح به‌رهه‌م سالح له حكومه‌تدا ده‌ڵێت: داهاتی كوردستان له‌سه‌رده‌می كابینه‌كانی به‌رهه‌م ساڵحدا داهاتی ژێرخانی ئابوری كوردستان و خۆی نه‌بووه به‌ڵكو داهاتێك بووه كه له‌به‌غداده‌وه هاتوه و ئه‌و دابه‌شی كردووه.
ده‌شڵێت: ئه‌م حكومه‌تانه‌ی پێشوو له‌كاتی ڕه‌فاهیه‌ت و توانای ئابوری باش‌دا ده‌بوایه به‌یه‌كجار له‌حكومه‌ته‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م 21 هه‌زار كه‌سی دانه‌مزراندایه،ده‌بوایه ژێرخانی ئابوری به‌هێز بكردایه له‌كوردستاندا.
هه‌روه‌ها ده‌شلێت: قه‌یرانی ئێستای ئێمه قه‌یرانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه كه به‌رهه‌م ساڵح حوكمداری ده‌كرد وله‌وكاتدا حكومه‌ت پاره‌ی هه‌بوو وه‌ژێرخانی ئابوری به‌هێزی دروست نه‌كرد، كارگه‌ی دروست نه‌كرد، زه‌مانی ئابوری بۆ ئابوری كوردستان نه‌كرد.
مه‌لا به‌ختیار ڕوونتر ده‌ڵێت: ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستای هه‌رێم حوكمه‌ته‌كه‌ی له كابینه‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م به‌قه‌رزێكی زۆره‌وه وه‌رگرتۆته‌وه.
ده‌شلێت: ئه‌گه‌ر باوه‌ر ناكه‌ن بپرسن له حكومه‌ت و وه‌زیری دارایی بزانن به‌چه‌نده قه‌رزه‌وه ئه‌و كابینیه‌ی له دكتۆر به‌رهه‌م وه‌رگرتۆته‌وه من له‌ژیانمدا له‌هیچ حكومه‌تێك نه‌بوم به‌ڵام ئاگاداری ورد و درشتی هه‌موو حكومه‌ته‌كانم،بۆیه هه‌ر ده‌سكه‌وتێك كرابێت به‌ڕاستی ده‌سكه‌وتی ئه‌و بودجه‌یه بووه كه له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هاتووه،پاشان با بزانین هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی پێشوو وه كابینه‌كنی پێشوتر كه دراوه ئه‌نجامه ئابوریه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی كوردستان چیه ئێستا؟باسی پێشینه‌ی هاوسه‌ری ده‌كرێت ڕێژه‌ی جیابونه‌وه له ٢٣%- ٢٧% زیادی كردووه له‌هه‌رێمی كوردستاندا،ئه‌نجامی چی؟ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی كه گه‌نجی كوردستان پاره‌ی درایه بۆ هاوسه‌رگیری كه پاره‌كه ته‌واو بوو ناچار ئه‌وان جیاببنه‌وه كه گره‌نتی ژیانیان نه‌كرابێت،باس له پێشینه‌ی كشتوكاڵی ده‌كه‌ن له ٩٩%ی نیسكی كوردستان ئێستا هاورده ده‌كرێت، 15 ملیار دۆلار به‌روبومی كشتوكاڵی له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوودا هاورده كراوه له‌كوردستاندا،باسی پێشینه‌ی خانوبه‌ره ده‌كرێت وه‌رن بزانن یه‌ك گوندی كوردستان ماڵه‌كانیان كه‌می كردووه یا زیادی كردووه؟ ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانن ئه‌و بڕیارانه‌ی سه‌باره‌ت به‌تواناسازی و پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری و پێشینه‌ی خانوبه‌ره و پێشینه‌ی كشتوكاڵی له‌بودجه‌ی كوردستان نه‌بووه،حكومه‌تی ئه‌وسا(به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر به‌رهه‌م)به‌ده‌سه‌ڵاتی خۆی ئه‌و بڕیارانه‌ی داوه وه ئه‌نجامه‌كه‌شی ئێستا كاره‌ساتی ئابوریه.
كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئۆباڵی شكستی حكومه‌تی خسته كابینه‌ی پێشووی حكومه‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح، گوتی : بناغه‌ی شكستی ئابوری ئه‌م كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كابینه‌ی پێشوو، سیستمه سیاسیه‌كه‌شی نه‌گۆڕا؟
ده‌شلێت: فه‌رموو بابزانین كابینه‌ی پێشوو چی كرد؟حكومه‌تی ئه‌لكترۆنی دروستكرد؟ نه‌خێر!داموده‌زگاكانی چاكرده‌وه؟ ڕێژه‌ی بیۆكراتی كه‌مكرده‌وه؟ به‌رتیل خواردنی كه‌مكرده‌وه؟چاودێری كۆمپانیاكانی كرد؟ له سه‌رده‌می حكومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی د.به‌رهه‌م سه‌رمایه‌دار هه‌بووه له‌بواری خانوبه‌ره به‌هۆی هه‌ڵیه‌كه‌وه له‌بواری وه‌به‌رهێنان نه‌ك 100% به‌ڵكو 800% قازانجی كردووه،بۆ نموونه كه‌سێك یه‌ك ملیۆن دۆلاری هه‌بوبێت هه‌شت سه‌د ملیۆن دۆلار قازانجی كردووه له‌كوێی ئه‌م دنیا پڕۆژه‌یه‌ك هه‌یه له سه‌دا هه‌شت سه‌د قازانج بكات، مه‌گه‌ر ئه‌وه ته‌نها بازرگانانه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر و قاچاغچی فرۆشتنی هێرۆین و دزی قازانج به‌و ڕێژه‌یه بكات، من پێم سه‌یره خه‌ڵك ئه‌وه نه‌زانێت كه‌حكومه‌تی ئێستای هه‌رێم حكومه‌تێكی له‌كابینه‌ی پێشوو وه‌رگرتووه كه حكومه‌تێكی ئیفلاس و قه‌رزاربوو پڕۆژه‌كانی شكستی هێناوه،ئه‌وه هه‌ر ئه‌م حكومه‌ته بووه به‌رگه‌ی گرتووه هه‌رچه‌نده ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌ت خۆشی هه‌ڵه‌ی كردووه ده‌بوو زووتر ده‌سكاری سیستمی ئابوری بكات.
ده‌رباره‌ی رێككه‌وتنی یه‌كێتی و دكتۆر به‌رهه‌م له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت: ئێمه حیزبێكی به ئه‌زمونین حیزبێك نین تازه هه‌ڵتۆقیبین وه‌ك قارچك حیزبێكین ده‌توانین په‌لوپۆ بهاوین بۆ هه‌ر لایه‌ك و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رلایه‌كدا دروست بكه‌ین.
سه‌باره‌ت به‌و یه‌كێتییانه‌ی كه له‌سه‌ر مێزی یه‌كێتی و به نان و ئاوی یه‌كێتی بانگه‌شه بۆ لایه‌نێك یالیستێكی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ده‌كات مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت: هه‌ر كه‌سێك له هه‌ر پێگه‌یه‌كدا بێت جگه له‌وانه‌ی له مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تین ده‌رده‌كرێن له ناو یه‌كێتی و مڵك و ماڵی یه‌كێتیان لێده‌سه‌ندرێته‌وه و مووچه‌كانیان له ناو یه‌كێتیدا ده‌بڕدرێت مه‌كته‌ب سیاسییه‌كان و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیش ئه‌گه‌ر بانگه‌شه بۆ لیساێكی تر به غه‌یری یه‌كێتی بكه‌ن سڕ ده‌كرێن تا كاتی به‌ستنی كۆنگره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.