هونەرمەند و شێوەكاری ناسراوی كورد " رۆسته‌م ئاغاله " بە تابلۆیەك لەبارەی ئازاری كچانی ئێزیدی بەشداری لەپێشانگای پێشێلكردنی مافەكانی ژنان لە ئەمەریكا ده‌كات .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده شێوه‌كاره لەگەڵ شێوەكارانی جیهانی بەشداری پێشانگایەكی شێوەكاری دەكات لە ئەمەریكا كە لەبارەی پێشێلكردنی مافەكانی ژنانە و تابلۆیەكی پێوەندیدار بە ئازاری كچانی ئێزیدی نمایش دەكات.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده به تابلۆی قه‌باره 150 بۆ 200 له‌گه‌ل 28 شێوه‌كاری دیكه‌ی جیهان به‌شداری له‌م پێشانگایه كردووه كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت .
تابلۆكانی ئەو پێشانگایەی" ئاغاله " تایبەتن بەگوزارشت لەجینۆسایدی ئێزیدییان و ئازار‌و لاقەكردنی كچانی ئێزیدی ، 20 تابلۆی قەبارە گەورەی دوو مەتر بەدوو مەترن و یەكەم جارە تابلۆی وا گەورە ببرێت بۆ دەرەوەی كوردستان .
جێی باسه " رۆسته‌م ئاغاله " لە ئەڵمانیاش پێشانگایەكی شێوەكاری كردەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.