له ئه‌نجامی به‌شداریكردنییدا له ئاهه‌نگی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی گه‌ردوون له نێو منداڵاندا ، كچێكی منداڵی روسی توانی ببێته خاوه‌نی ناسناوی شاجوانی گه‌ردوون بۆ ساڵی 2018 .
ڤایلوتا گولیكوڤا له شاری فلادیفوستۆكی ڕووسیا له دایك بووه ، توانی به جوانییه‌كه‌ی سه‌رنجی دادوه‌ران و خه‌ڵك بۆ لای خۆی ڕاكێشێت و ببێته خاوه‌نی ناسناوه‌كه.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له نێوان هه‌زار منداڵی 20 ده‌وڵه‌تی جیاوازدا ئه‌نجام درا، تێیدا ڤایلوتا ناسناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا و چه‌ندان خه‌ڵاتی جیاوازی وه‌رگرت پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت ناوبراو به‌شداری له نمایشی به‌ناوبانگی جلوبه‌ری هه‌فته‌ی پاریس‌دا بكات و له‌گه‌ڵ نمایشكاره به‌ناوبانگه‌كاندا ده‌ربكه‌وێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.