فازل غەراوی، ئەندامی لقی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی جیهان رایگەیاند" ئهوان 650 نوێنەریان ئامادهكردووه بۆ ئهوهى چاودێری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بكهن.
غەراوی راشیگەیاند، نوێنەرەکانیان لە کاتی بانگەشە و بەڕێوەچوونی دەنگدان چاودێری پرۆسەکە دەکەن، دوای تەواوبوونی پرۆسەکەش راپۆرتی خۆیان پێشکەشی رێکخراوی نێودەوڵەتی چاودێریکردنی مافی مرۆڤ لە جنێڤ و پەرلەمانی عێراق دەکەن، دواتر ئەو راپۆرتە دەدرێتە دادگای مافی مرۆڤ لە عێراق.
دوێنى 14ی نیسان بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردو ئەمڕۆ یهكشهممهش لە هەرێمی کوردستان دەست بە بانگەشە کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.