مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واری شاری سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركردنی 3 تۆمه‌تیاری ڕاگه‌یاند به‌تۆمه‌تی هێرشكردنه سه‌ر چه‌ند كه‌سێك و برینداركردنیان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: تۆمه‌تباری یه‌كه‌م به‌ناوی (ه. غ. س) له‌دایكبوی ساڵی 1988 به‌چه‌كی جۆری ده‌مانچه ھێرشیكردۆته سه‌ر كه‌سێك و برینداریكردوه، پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس توانرا تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكرێت.
ده‌شلێت: دوو تۆمه‌تباری دیكه به‌ناوه‌كانی (ه. ع. ع ) و( س. ڕ. ج) له‌دایكبووی ساڵی 1997 و 2002 ، هێرشیان كردۆته سه‌ر 2 كه‌س و به‌چه‌قۆ و ده‌مانچه‌و برینداریان كردون، پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی سلێمانی توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكرێن و ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر چه‌ك و چهقۆكهیاندا.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: له‌ئێستادا هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كان به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 405 بڕگه‌ی 31 له‌یاسای سزادانی عێراقی به‌ندن و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.