Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 10:53

ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش پرۆژه‌ بریاره‌که‌ى رووسیاى له‌مه‌ڕ سووریا ره‌تکرده‌وه‌

ئەنجوومەنی ئاسایش له‌مه‌ر هێرشه‌كه‌ى سه‌ر سووریا كۆبووه‌وه‌
کوردستان TV
100%


ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وله‌تى پرۆژه‌ بریاره‌كه‌ى رووسیاى له‌مه‌ر ئیدانه‌كردنى هێرشه‌كانى ئه‌مرۆى ئه‌مه‌ریكاو به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساى ره‌ت كرده‌وه‌.

كه‌مێك پێش ئێستا ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکەی سەر سووریا لەسەر داوای رووسیا کۆبوونەوەیه‌كى به‌په‌له‌ى ئه‌نجامداو پاشان پرۆژه‌ بریاره‌كه‌ى رووسیا خرایە دەنگدانەوە، بەڵام دەنگی پێویستی نەهێنا.

رەشنووسی پڕۆژەبڕیاره‌كه‌ى رووسیا، كه‌ تێیدا ئیدانەی هێرشەکەی ئەمریکاو بەریتانیا و فەرەنسا دەکات و بە پێشێلکاری یاسا نێودەوڵەتییەکان ناودەبات، به‌لام دوای ئەوەی خرایە دەنگدانەوە، نیوەی زیاتری ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش دژی پڕۆژەکە دەنگیانداو رەتیانکردەوە.

تێزانین به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 14/4/2018 ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا 120 مووشه‌كیان ئاراسته‌ی بنكه‌ سه‌ربازی و زانستییه‌كانی ڕژێمی ئه‌سه‌د كرد، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی هه‌ندێ وڵاتی به‌دوای خۆیدا هێناو به‌و هۆیه‌وه‌ ڕووسیا داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد و له‌سه‌ر داواكه‌ی ڕووسیایش هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كۆبووه‌، به‌لام ده‌نگى پێویستى نه‌هێناو ره‌ت كرایه‌وه‌.

پێشتر ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی ڕووسیا هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ڕژێمی ئه‌سه‌د به‌ پێشێلكردنی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و یاساكانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ژمار كرد، وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تیش كاردانه‌وه‌ی جیا جیایان پێشان دا، ئیسرائیل ئه‌و هێرشه‌ی به‌ په‌یامێكی ڕوون بۆ ئێران ناوبرد و ئوسترالیا و قه‌ته‌ر و سعوودیه‌ و كه‌نه‌دایش پشتیوانی ته‌واوه‌تی خۆیان بۆ هێرشه‌كه‌ ڕاگه‌یاند و دووپاتیان له‌وه‌ كرده‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ له‌ به‌رانبه‌ر به‌كارهێنانی گازی كیمیایی چیتر بێده‌نگی له‌ هیچ وڵاتێك نه‌كرێ و به‌ توندی سزا بدرێن.
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.