Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 01:35

به‌ ڤیدیۆ .. " نامۆ " واز له‌ کاری هونه‌ری دێنێت

گۆرانی " له‌چكه‌ " دوایین گۆرانیی ده‌بێت بۆ بڵاوكردنه‌وه‌
کوردستان TV
100%


گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان  " ڕه‌زا جه‌لیلی " ناسراو به‌ نامۆ دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ گۆرانیی و كلیپێك ، بریاریدا واز له‌ گۆرانی گوتن بێنێت .

نامۆ له‌ رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی كورته‌ ڤیدیۆیه‌ك وازهێنانی خۆی له‌ گۆرانی گوتن راگه‌یاند ، هه‌ر له‌ رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڤیدیۆیه‌ ئاشكرایده‌كات كه‌ گۆرانی " له‌چكه‌ " دوایین گۆرانیی ده‌بێت بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ و دوای ئه‌وه‌ ئیتر واز له‌ كاری هونه‌ری دێنێت .

نامۆ له‌ هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێیه‌ ، چه‌ند ساڵێك ده‌بێت ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌ و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك گۆرانی و كلیپه‌ ، ئاوازی گۆرانیشی بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ گۆرانیبێژان داناوه‌ له‌ نێوانیاندا گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ند " میران عه‌لی " . ه‌ 

جێی باسه‌ ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ هۆكاری وازهێنانی له‌ گۆرانیگوتن ئاشكرانه‌كردووه‌ ، به‌لكو وازهێنای بۆ هۆكارێكی زۆر تایبه‌ت ده‌گه‌رێنێته‌وه‌ .
 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.