هه‌ردوو گۆرانیبێژ " شه‌هریار حه‌سه‌ن و سازان شه‌وكه‌ت " كه هاوسه‌ری یه‌كترن گۆرانییه‌كی تازه به شێوه‌ی دوێت له ژێر ناوی " رَێگا چاره‌یه‌ك " بڵاوده‌كه‌نه‌وه .
گۆرانی " ڕێگا چاره " كه له ئێستادا ئاماده‌یه بۆ بڵاوكردنه‌وه ، بریاره له نێو ماڵپه‌ر و تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به شێوه‌ی ده‌نگ بڵاوبكرێته‌وه .
شه‌هریار حه‌سه‌ن له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له هه‌ژماری تایبه‌ت به خۆی ئه‌م گۆرانییه‌ی به شێوه‌ی دوێت بڵاوكردووه‌ته‌وه و به هه‌واداری خۆی ده‌ڵێت ئاخۆ پێیان باشه به بێ كلیپ گۆرانییه‌كه بڵاوبكاته‌وه .
شه‌هریار حه‌سن خه‌ڵكی شاری سلێمانییه ، چه‌ند سالێكه خۆی و خێزانه‌كه‌ی له ئه‌ورووپا ده‌ژین و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له ڤیدیۆ كلیپ و گۆرانییه ، هه‌روه‌ها له زنجیره درامای پرس وه‌ك ئه‌كته‌رێك رۆڵی بینیوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.