وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى چین له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند" ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ى وڵاتانى رۆژئاوا، كه به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ شه‌ممه ئه‌نجام درا له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاو فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا، قه‌یرانه‌كانى سووریاى قوڵترده‌كاته‌وه‌و هه‌رهه‌نگاوێكى تاك لایه‌نانه‌ش پێشێلى یاساى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات. بۆیه داوایكردووه، لێكۆڵینه‌وه بكرێت له‌و تۆمه‌تانه‌ى كه دراوه‌ته پاڵ رژێمى سووریا له دوما.
وتیشى" چین باوه‌ڕى به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆى گشتگیر هه‌یه، سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیایى له ناوچه‌ى دوما، كه ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌رئه‌نجامێكى باوه‌ڕپێكراو و واقیعى بدات به‌ده‌سته‌وه، تا ئه‌و ده‌ره‌ئه‌نجامه‌ش نه‌بێت، نا‌بێـت هیچ لایه‌نێك بڕیارى پێشوه‌خشته بدات و هه‌نگاوى تاك لایه‌نه بنێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.