ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا لەبارەی هێرشەکانی ئەمریکا بە بەشداری فەڕەنسا و بهریتانیا بۆ سەر سووریا رایگەیاند کە ئەو هێرشانە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە.
ئەم لێدوانەی پوتین بە یەکەم کاردانەوەی وڵاتەکەی دێت لە بەرامبەر هێرشەکانی ئەمڕۆی ئەمریکا، بریتانیا و فەڕەنسا دژ بە سووریا.
پوتین داوای بەستنی کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی کرد بۆ تاوتوێکردنی ئەو هێرشانە.
سەرۆکی رووسیا راشیگەیاندووە بەم هەڵسوکەوتەی ئەمریکا دەبێتە هۆی شەپۆلێکی دیکەی کۆچکردن لە سووریا.
له لایهكى ترهوه وەزارەتی بەرگریی رووسیا بەیاننامەیەک لەبارەی هێرشی ئەمریکا و دوو وڵاتی ئەوروپی بۆ سەر رژێمی سووریا، دەردەکات.
سەرلەبەیانیی ئهمرۆ شەممە 14/4/2018، ئەناتۆڵی ئەنتۆنۆڤ، باڵیۆزی رووسیا لە ئەمریک لە رایگەیاندووە، ئەمریکا، فەرەنسا و بەریتانیا ”بەرپرسیارێتیی دەرەنجامەکان“ی بۆردومانکردنی بنکە و سەربازگەکانی رژێمی سووریا دەگرنە ئەستۆ.
هەروەها وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، مووشەکەکانی ئەمریکا، فەرەنسا و بەریتانیا کە ئاراستەی بنکە و بارەگاکانی رژێمی سووریا کران، بەهیچ شێوەیەک لە بنکە سەربازییەکانی حومەیمیم و تەڕتوس نزیک نەبوونەتەوە.
بەرەبەیانی ئهمرۆ شەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا، فەرەنسا و بەریتانیا بە 100 تا 120 مووشەک، سێ بارەگای دروستکردن و عەمبارکردنی چەکی کیمیاویی رژێمی سووریایان بۆردومان کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.