وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌ێنێ، هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی له سوریا دهسـتنیشانكرابوون وێرانكران و له ئێستاشدا ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كۆتایی هاتووه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: هیچ ههماههنگیـیهك له‌گه‌ڵ ڕووسیا نه‌كراوه له باره‌ی بۆردومانه‌كانه‌وه و ته‌نیا له ڕێڕه‌وی فڕۆكه و موشه‌كه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه تاوه‌كو له ئاسماندا له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌كانی ڕووسیا پـێكدادان ڕوونه‌دات.
به‌پـێی وه‌زاره‌ته‌كه كارگه‌یه‌كی دروستكردنی گازی سارین له حومس و ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه‌ی چه‌كی كیمیایی له دیمه‌شق كرابوونه ئامانج.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كرێت ئه‌و بڕه تهقهمهنیـیهی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به‌كارهاتبوو دوو هێنده‌ی ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیـیانه بووه كه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ساڵی ڕابردوودا به‌كارهاتبوو.
سه‌رچاوه/ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.