ئهمرۆ پێنجشەممە 12/4/2018، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە وەڵامی لایەنگرێکی رەوتەکەیدا، رایگەیاندووە، عزەت دوری، جێگری پێشووی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشی حزبی بەعس و سەرۆکی ئێستای حزبی بەعس لهوه کەمترە خهلك لێی بترسێت. بۆیه وتى" عزەت دوری دەستگیر دەکەین و دەیکوژین.
پێش چەند رۆژێک عزەت دوری، لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا هەڕەشەی لە حکوومەتی عێراق کردو رایگەیاند، بە شۆڕشێکی میللیی بەهێز حوکمڕانیی بەکرێگیراوان دەڕووخێنێت.
دوای رووخاندنی رژێمی بەعس لە ساڵی 2003، زۆرینەی سەرکردەکانی بەعس کوژران یان دەستگیرکران، بەڵام عزەت دوری هێشتا ماوهو ناوە ناوە گرتەی ڤیدیۆیی و تۆماری دەنگی بڵاو دەکاتەوەو رایدەگەیەنێت، کە هێشتا خۆى لەناو خاکی عێراق دایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.