شێخێك هه‌بوو كه‌سێكی زۆر باش بوو خه‌ڵكی ناوچه‌كه هه‌موو ڕێزیان ده‌گرت وبه‌قسه‌یان ده‌كرد ،شێخ عاده‌تی وابوو نیوه‌ڕۆیان سه‌ره‌خه‌وێكی ده‌شكاند به‌ڵام هه‌ركاتێك سه‌ری به‌بالیف ده‌كرد كه‌ڵه‌بابه‌كه‌ی دراوسێیان ده‌هاته سه‌ردیواری نێوانیان ده‌ستی ده‌كرد به‌بانگدان و هات و هاوار ،خه‌وی له‌شێخ تێك ده‌دا.
شێخ زۆر بێزار بوو نه‌یده‌توانی بخه‌وێت شێخ زۆر توڕه بوو بڕیاری دا ڕێگه‌یه‌ك بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ناسۆرییه‌كانی كه‌ڵه‌بابه‌كه ڕزگاری بێت هه‌ربۆیه چووه ماڵی دراوسێكه‌ی گووتی: من سبه‌ی نیوه‌ڕۆ داوه‌تی تۆم ده‌بێ ئه‌و كه‌ڵه‌بابه‌شم بۆ سه‌رببڕی كابرای دراوسێ به‌زیاره‌تی شێخ زۆر دڵخۆش بوو گووتی: جه‌نابت ئه‌مر ده‌كه‌ی وگه‌وره‌مان ده‌كه‌ی.
شێخ نیوه‌ڕۆ چوو كه‌ڵه‌بابیان بۆ هێنا شێخ هه‌رزوو هێسكی ملی كه‌ڵه‌بابی شكاند تۆڵه‌ی لێكرده‌وه له‌دڵی خۆیدا ووتی له‌كۆتایی له‌تۆ ڕزگارمان بوو پاشان به‌دڵخۆشی گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه ووتی ئینجا با سه‌رخه‌وێك بشكێنم ئیتر كه‌ڵه‌باب نه‌ما.
كه‌سه‌ری به‌بالیف كرد ئه‌م جاره‌یان چوارده كه‌ڵه‌باب به‌جارێك ده‌ستیان كرد به بانگدان و هات و هاوار زۆر بیزار كه‌ر بوو چووه لای دراوسێكه‌ی ووتی برا تۆ چۆن توانیت به‌م ده‌م و ده‌سته چوارده كه‌ڵه‌بابی تر بكڕی من له‌یه‌كێك بیزار بووم ئێستا چۆن بتوانم به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو كه‌ڵه‌بابه بگرم .
دراوسێكه‌ی گووتی: یاشێخ به‌خوا هیچم نه‌كڕیوه ئه‌مانه‌م هه‌رهه‌بوو به‌ڵام له‌ترسی ئه‌و كه‌ڵه‌بابه‌ی خواردمان هیچیان نه‌ده‌وێران ده‌نگ هه‌ڵبڕن به‌ڵكوو له‌ترسان نه‌یانده‌توانی هه‌ناسه‌ش بده‌ن نه‌ك هه‌ر ئه‌مه به‌ڵكو، كه‌ڵه‌بابه‌كانی تری ناوچه‌كه‌ش نه‌ده‌وێران له‌ترسی ئه‌و بێنه ده‌ره‌وه به‌ڵام ئێستا ئه‌و نه‌ماوه ئه‌مانیش به‌هه‌ڵیان زانی هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه.
به‌داخه‌وه به‌دبه‌ختی میلله‌تی ئێمه‌ش له‌وه‌دایه له‌ساڵانی پێشتر هه‌رته‌نها یه‌ك زاڵم و دكتاتۆری وه‌ك سه‌ددامان ده‌ناسی به‌هه‌موومان له‌ناومان برد ئێستا كۆمه‌ڵێك دكتاتۆری تر سه‌ری هه‌ڵداوه هه‌مووشیان دژی كوردن به‌شێوازی جۆراو جۆر ده‌مان چه‌وسێنه‌وه به‌كه‌ڵه‌بابه‌كانی ده‌رو دراوسێشمان كه‌حیساب بۆ كه‌س ناكه‌ن ته‌ڕو وشك به‌یه‌كه‌وه ده‌خۆن كاره‌ساتی گه‌وره‌ش له‌مه‌دایه كه‌خۆشمان ته‌باو یه‌كڕیز نین ودوژمنی یه‌كترین ، خودا پشت و په‌نامان بێت.
ن/ مامۆستا ئازاد ئیسماعیل
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.