Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 00:37

خه‌لیل غه‌مگین خه‌ڵاتی" ماملێ " ی بۆ ساڵی 2018 وه‌رگرت

ئه‌م مه‌ڵبه‌نده‌ له‌ ساڵی 2009 وه‌ دامه‌زراوه‌
کوردستان TV
100%


هونه‌رمه‌ندی كورد " خه‌لیل غه‌مگین " له‌ شاری كۆڵن له‌ ئه‌ڵمانیا له‌ رێوره‌سمێكدا له‌ لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ریی ماملێ خه‌ڵاتی ساڵی 2018 ی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده‌ی  پێبه‌خشرا .

به‌ ئاماده‌بوونی بنه‌ماڵه‌ی ماملێ و ژماره‌یه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران و كوردانی ره‌وه‌ند و جیشته‌جێی ئه‌ڵمانیا و له‌ نێوانیاندا  نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و رۆژنامه‌نووس " كاكشار ئوره‌مار و جه‌لیل گادانی " رێوره‌سمی دابه‌شكردن و به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه‌ له‌ شاری كۆڵنی ئه‌ڵمانیا به‌رێوه‌چوو .

ئه‌م مه‌ڵبه‌نده‌ له‌ ساڵی 2009 وه‌ له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سو كاری نزیكی" ماملێ " وه‌ دامه‌زراوه‌ و له‌ ماوه‌ی 9 ساڵی دامه‌زراندنیدا ژماره‌یك له‌ هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد ئه‌م خه‌ڵاته‌یان پێبه‌خشاوه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.