ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشی له‌شیان زۆره و ورگنن واته ورگیان زله ، بۆ دابه‌زاندنی كێشی له‌شیان چه‌ندین رێكار ده‌گرنه به‌ر ، هه‌ر له ئه‌نجامدانی جۆره‌كانی وه‌رزش و هه‌ڵوه‌سته‌كردن له‌سه‌ر كات و جۆری خواردن بگره به‌كارهێنانی ده‌رمان ، ئه‌مانه هه‌مووی وه‌ك هه‌وڵێك بۆ دابه‌زینی كێشی له‌شیان ئه‌نجامده‌ده‌ن .
بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت كێشی له‌شیان دابه‌زێنن و ورگیان بچووك بێته‌وه ، ماڵپه‌ری " هێفتی " گیراوه‌یه‌كی سروشتی بڵاوكردووته‌وه و ئاشكرایده‌كات ، پێكهاته‌یه‌كی خۆراكیی كه پێكهاتتوه له " یه‌ك كوپ ئاو ، دوو كه‌وچك له چای هه‌نگوین ، یه‌ك كه‌وچك چای دارچین له‌گه‌ڵ یه‌ك كه‌وچك چای رۆنی گوێزی هیندی .
ئه‌م پێكهاته خۆراكییانه تێكه‌ڵ به یه‌كتر ده‌كرێت و شه‌وانه پێش خه‌وتن نیو په‌رداخی لێ بخۆره‌وه و نیو په‌رداخه‌كه‌ی دیكه‌ش به‌یانییه‌كه‌ی پێش نانخواردن بیخۆره‌وه .
پێویسته ئه‌م كرداره بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته به‌رده‌وام ئه‌نجامبدرێت و دوای ئه‌م هه‌فه‌ته‌یه ئیتر واز له‌م كرداره بهێنه و چاوه‌رێی گۆرانكارییه‌كان ببه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.