Erbil 6°C شەممە 23 تشرینی دووەم 07:40

به‌ هۆکارێکى سه‌یر  قه‌سابێک سه‌رى ئه‌و مه‌ڕه‌ نابڕێت 

بڕیاری داوه‌ به‌ هیچ نرخێك نه‌یفرۆشێت 
کوردستان TV
#10
100%

له‌باشووری عێراق له‌پارێزگای عه‌ماره‌، قه‌سابێك ویستی ئه‌م مه‌ڕه‌ سه‌ر ببڕیت" به‌ڵام له‌ناكاو مه‌ڕه‌كه‌ ده‌باڕێنێت  .

به‌ مه‌به‌ستى خێرو سه‌ده‌قه‌ قه‌سابێك ده‌یه‌وێت سه‌رى مه‌ڕێك ببڕێت، له‌و شوێنه‌ خه‌ڵكێكی زۆرى لێ ده‌بێت و به‌ ووته‌ى خه‌ڵكه‌كه‌ له‌كاتى سه‌ر برینى مه‌ڕه‌كه‌، گوایه‌ له‌ گه‌ڵ باڕاندن،  ناوى ئیمام حوسێنى هێناوه‌ " بۆیه‌ قه‌سابه‌كه‌ ده‌ست به‌جێ چه‌قۆیه‌كه‌ فڕێ ده‌دات و خه‌ڵكه‌كه‌ش ده‌ڵێن چونكه‌ ناوى ئیمام حوسێنى هێناوه‌ نابێت سه‌رى ببڕدرێت . قه‌سابه‌كه‌ش ده‌ڵێت: ئه‌م مه‌ڕه‌ ئیمام حسین ده‌ناسێت و ئه‌وه‌ سه‌ری نابڕم چونكه‌ مه‌ڕێكی پیرۆزه‌ .

مه‌ره‌كه‌ ئێستا عه‌بایه‌كی سه‌وزیان كردوته‌ به‌ری رۆژانه‌ خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ سه‌ردانى ده‌كه‌ن و به‌ هاوه‌ڵی ئیمام حسێن ناوی ده‌به‌ن ، خه‌ڵك داوای مرازی لێ ده‌كه‌ن و رۆژانه‌ پاره‌یه‌كى زۆر بۆ خاوه‌نى مه‌ڕكه‌ كۆده‌بێته‌وه‌. 

قه‌سابه‌كه ده‌ڵیت: هه‌رگیزبیر له‌ فرۆشتنى ئه‌و مه‌ڕه‌ ناكه‌مه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ ئیمام حوسێن به‌دیارى بۆ منى ناردووه‌ .

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.