مێژوو تۆماری پێكهاته‌ی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كه كه هه‌موو سیمایهكان ده‌خاته روو، مێژوو جگه له تۆماركردن و گێرانه‌وه‌ی رووداوه‌كان به‌شێكی گرنگی پێكهاته‌ی كلتووری نه‌ته‌وه‌كانه، بۆیه ده‌بێ هه‌موومان نه‌وه‌ی نوێ ئاشنا بكه‌ین به باپیرانمان چیان پێشكه‌ش كردوین، چۆن ژیاون، رووی شارستانیان چۆن بووه.
خوێندنی ئه‌و میتۆدانه له قوتابخانه‌كان لایه‌نی زانستی مێژووی گه‌له‌كه‌مان بۆ ده‌رده‌خات، یه‌كێك له‌وانه خوێندنی مێژووی هونه‌ری گه‌له‌كه‌مانه به‌تایبه‌تی مێژووی شانۆی كوردی.. به‌هه‌ر حاڵ كاتێ قوتابی بووم له به‌شی شانۆی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی به‌غدا یه‌كێك له‌و وانه هونه‌ریانه‌ی ده‌مان خوێند له قۆناغی یه‌كه‌م تا قۆناغی چواره‌م مێژووی شانۆی جهیانی بوو، به‌ڵام لهههفتهییهكدا محازهرهیهكمان هه‌بوو له باره‌ی مێژووی شانۆی عه‌ربی و پێشره‌وانی شانۆی عه‌ره‌بی من وه‌كو قوتابییه‌ك زۆر سوودم له مێژووی شانۆی عه‌ربی وه‌رگرت و زه‌خیره‌یه‌كی باشم له‌سه‌ر مێژووی شانۆی عه‌ره‌بی په‌یداكرد به‌ڵام كرۆكی باسه‌كه‌م ئه‌وه‌یه ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه له په‌یمانگا هونه‌ره جوانه‌كانی كوردستان وانه‌یه‌ك هه‌بێت له‌سه‌ر مێژووی شانۆی كوردی بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیان شاره‌زایی لایه‌نی زانستی مێژووی شانۆی گه‌له‌كه‌مان ببن ، چونكه ئه‌و قوتابیه‌ی له په‌یمانگا ده‌رده‌چێت و ده‌بێته مامۆستا به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیاریه‌كی هه‌بێت له سه‌ر مێژووی شانۆی كوردی من له زۆر كۆڕ كۆبوونه‌وه‌و نوسینه‌كانم ئاماژه‌م به‌م حاڵه‌ته داوه، به‌رده‌وامیش ده‌بم تا ئه‌و ئاواته‌م دێته دی لێره‌وه دووباره داوا له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌كه‌م هه‌وڵ بدات له سه‌رجه‌م په‌یمانگا هونه‌ره جوانه‌كانی كوردستان له هه‌فته‌یه‌كدا وانه‌یه‌ك هه‌بێت بۆ مێژووی شانۆی كوردی له ته‌ك مێژووی شانۆی جیهانی .
ن/ كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.