Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 06:51

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی  گەیندرایه‌ کونسوڵی میسر 

بەبۆنەی هەلبژاردنەوەی عەبدولفەتاح سیسی بە سەرۆکی میسر
کوردستان TV
100%

هێمن هەورامی، بەرپرسی کاروباری سیاسی و پەیوەندییە گشتییەکان لە نووسینگەی سەرۆک بارزانی، لە ئەکاونتی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، رایگەیاندووە” ئەمڕۆ شەممە 7\6\2018 سەردانێکی کونسوڵخانەی گشتیی میسرمان هەبوو بۆ گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی هەلبژاردنەوەی عەبدولفەتاح سیسی بە سەرۆکی میسر.

ناوبراو ئەوەشی خستووەتەڕوو" هاوکات بە بۆنەی دەست بەکاربوونی وەک کونسوڵی نوێ پیرۆزبایی گەرمی خۆمانمان گەیاندە، تامر کونسوڵی نوێ و ئومێدی سەرکەوتنمان بۆ خواست و دووپاتی هەموو جۆرە هەماهەنگی و پشتیوانییەکی مەکتەبی سەرۆکمان بۆ کردەوە.

ئاشکراشی کرد، کە لەسەر دوایین هاوکێشەکانی ناوخۆ و ناوچەکە بیروڕا و هەڵسەنگاندیان ئاڵوگۆڕ کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.