حكومه‌تی دۆناڵد ترامپ رۆژی هه‌ینی رایگه‌یاند كه ژماره‌یه‌ك سزای خستووه‌ته سه‌ر 38 كه‌سایه‌تی و كۆمپانیای رووسیی، به وته‌ی به‌رپرسانی باڵای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌م بڕیاره‌ش وه‌ك به‌شێك له په‌رچه‌كرداری ئه‌مریكایه به‌رامبه‌ر به كرده‌وه نیاز خراپه‌كانی رووسیا كه له ئاستی جیهاندا ئه‌نجامیداوه.
سزا نوێیه‌كان له دژی حه‌وت كه‌س له پاڵپشتانی حكومه‌تی رووسیا راگه‌یه‌نراون كه له‌ناویاندا ئۆڵگا دریپاسكا له بازرگانانی نزیكی ڤلادیمێر پۆتین بوونی هه‌یه، هه‌روه‌ها دوازده كۆمپانیای نزیك له كۆشكی كرملین كه كه‌سانی خاوه‌ن پێگه‌ی رووسیا به‌ڕێوه‌یان ده‌به‌ن كه‌وتوونه‌ته ناو سزا نوێیه‌كانی راگه‌یه‌نراوی ئه‌مریكا له دژی رووسیا.
جیا له‌مانه 17 به‌رپرسی باڵای رووسیا و كۆمپانیایه‌كی بازرگانیی چه‌ك له‌ناو لیستی سزادراوهكاندا هه‌ن.
به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن سزاكان له وه‌ڵامی رووداوێك یان پرسێكی دیاریكراودا بڕیاریان له‌سه‌ر نه‌دراوه، به‌ڵام ئامانج له راگه‌یاندنی سزاكان كۆی گشتیی كرداره خراپه‌كانی رووسیایه كه به‌رده‌وامیان هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.