جێنشینى سعوودیه، محه‌ممه‌د بن سه‌لمان، رایگه‌یاند" ئه‌مریكا دوو هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌ى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئه‌نجامداوه، كه یه‌كێكیان كوشنده بوو".
محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه رایگه‌یاند، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، دوو هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، سووریا به‌شێكه له هه‌ژموونی رووسیا له ناوچه‌كه‌دا.
محه‌مه‌د بن سه‌لمان، له گفتوگۆیه‌كی گۆڤاری "تایم"ی ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت" ئه‌مه‌ریكا دوو هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ى كردووه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، یه‌كه‌میان؛ هاتنی بۆ عێراق هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌بوو، كه ده‌بوایه له ئه‌فغانستان مابایه‌وه و ئه‌و وڵاته لاوازه‌ی كردبایه وڵاتێكی سروشتی و سه‌رنجی خۆی خستبایه سه‌ر ئه‌و ئامانجه".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵه‌ی دووه‌میش، بن سه‌لمان ده‌ڵێت" هه‌ڵه‌ی دووه‌می ئه‌مه‌ریكا، كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی بوو له عێراق و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپا بوو، ئه‌و دوو هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌ش، هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوون.
هه‌روه‌ها گوتى" له‌و بڕوایه‌دام، دواى كۆتایهاتنى پرۆسه سه‌ربازییه‌كان، ده‌بوایه ئه‌مریكا جه‌خت بكاته سه‌ر گۆڕینى ئه‌فغانستان له ده‌وڵه‌تێكى لاوازه‌وه بۆ ده‌وڵه‌تێكى سروشتى".
بن سه‌لمان هه‌روه‌ها گوتى" هه‌ڵه‌كان به‌رده‌وام رووده‌ده‌ن، ئێمه مرۆڤین، هه‌ڵه ده‌كه‌ین. ئێستا كاتى ئه‌وه‌یه چۆن بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه، هه‌رچه‌ندى پێمان ده‌كرێت كاریگه‌رى ئه‌و هه‌ڵانه كه‌م بكه‌ینه‌وه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.