Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 20:23

حەشدی شەعبی: دەبێت ئەمریکا لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق دوور بخەینەوە

ئەكرەم كەعبی: بەردەوام دەبن بۆ دەركردنی داگیركەران لە عێراق
کوردستان TV
100%

سەرۆكی گروپی نوجەبا كە باڵێكی چەكدارەكانی حەشدی شەعبییه‌، جەختی لەوە كردۆتەوە، كە ئەوان بەردەوام دەبن لە هەوڵەكانیان بۆ دەركردنی داگیركەران لە عێراق، كه‌ مه‌به‌ستى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بووه‌.

ئەكرەم كەعبی سەرۆكی گروپە چەكدارەكانی نوجەبا بۆ ماڵپەری "ئانا" رایگەیاندووە، تێكۆشانی ئەوان بەردەوام دەبێت بۆ دەركردنی هێزی داگیركەران لە وڵاتەكەیان، ناوبراو ڕەتی كردەوە كە بە هیچ لیستێك بەشداری هەڵبژاردنەكانی عێراقیان كردبێت و وتی" ئێمە لە بەشداری خەڵك لە هەڵبژاردنەكان و گۆڕینی ئەو كەسانەی بوونە هۆی ئەم هەموو كارەساتە بۆ عێراق پشتیوانی دەكەین.

وتیشی، دەبێت گەندەڵكاری لە عێراق ڕیشەكێش بكرێن، ئەم گەندەڵكارانە بە هاوكاری كردنی هاوپەیمانی شەڕی ئەمریكاو وەهابییەكانی سعوودییەو پشتیوانی لە داعش، عێراقیان لە ناو برد.

ئەم بەرپرسە باڵایەی حەشدی شەعبی وتی" ئێمە پێشتریش وتوومانە كە بەربژار دەستنیشان ناكەین، بەڵام داوا لە خەڵك دەكەین بەشداری هەڵبژاردنەكان بكەن.

هەروەها سەبارەت بە ئەگەری شەڕی نوجەبا لەگەڵ هێزەكانی ئەمریكا، ئەكرەم كەعبی وتی" ڕێكاری زۆر هەیە كە داگیركارەكان لە عێراق دەربكه‌ین و ئەگەر گۆڕانكاری لەم هەڵبژاردنانەى عێراق دروست نەبێت ، گروپە چەكدارەكانی داعش دووبارە دەتوانن سەر هەڵبدەنەوە، بۆیه‌ ئێمە دەبێت ئەمریكا لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق دوور بخەینەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.