Erbil 35°C شەممە 28 ئەیلوول 14:19

رووسیا: هیچ گومانی تێدا نییه‌ ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی له‌ عێراقه‌

رووسیا: به‌وردی شوێنی به‌غدادی نازانرێت به‌لام له‌ عێراقه‌
کوردستان TV
100%


سوپای رووسیا دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی داعش له‌ سووریا نییه‌، به‌ڵكو ئه‌و ئێستا له‌ عێراقه‌.

ئیگۆر كۆستیۆكۆڤ، جێگری سه‌رۆكی به‌شی چاودێری سه‌ر به‌ سه‌رۆكایه‌تی سوپا سالاری رووسیا جه‌ختی كرده‌وه‌، "هیچ گومانی تێدا نییه‌ كه‌ به‌غدادی له‌ناو خاكی عێراقه‌.‌

له‌كاتێكدا ئه‌و به‌رپرسه‌ی سوپای رووسیا له‌ لێدوانێكدا كه‌ ئاژانسی ئینته‌رفاكسی رووسی بڵاویكرده‌وه‌، گوتی" به‌وردی شوێنی به‌غدادی نازانرێت، به‌ڵام دڵنیاین له‌وه‌ی كه‌ له‌سووریا نییه‌، به‌ڵكو له‌عێراقه‌".

به‌ر له‌ ساڵێك وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاندبوو، "ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی داعش له‌ هێرشێكی ئاسمانی رووسیا له‌ نزیك شاری ره‌ققه‌ كوژراوه‌، به‌ڵام دواتر هه‌واڵه‌كه‌ ره‌تكرایه‌وه‌".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.