Erbil 32°C شەممە 28 ئەیلوول 12:27

دێربى مه‌درید یه‌ک شه‌ممه‌ى داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ڕیاڵ مه‌درید هه‌وڵى براوه‌بوون ده‌دات له‌م یاریه‌ له‌پێناو هه‌نگاو نان بۆ پله‌ى دووه‌مى ڕیزبه‌ندى خول
کوردستان TV
100%


ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ى داهاتوو به‌روارى 8-4-2018 ، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى سی و یه‌كى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، دێربى مه‌درید  له‌نێوان دوو یانه‌ى به‌هێز و هاوشار ریال و ئه‌تله‌تیكۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێـت 

یاریه‌كه‌ له‌یاریگاى سانتیاگۆ بێرنابیۆ تایبه‌ت به‌ریال مه‌درید به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌كاتژمێر 5:15 خوله‌كى ئێواره‌ به‌كاتى هه‌ولێر

له‌ئه‌گه‌رى براوه‌بوونى ریال مه‌درید له‌م یاریه‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ  له‌جێگیربوونى له‌پله‌ى دووه‌مى ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌ ، كه‌له‌ئێستادا ریال خاوه‌ن 63 خاڵه‌ ، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ 67 خاڵى هه‌یه‌ ، وه‌براوه‌بوونى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ئه‌وا ئه‌و یانه‌یه‌ له‌ڕیزبه‌ندى خول  له‌پله‌ى دووه‌م جێگیر تر ده‌بێت و له‌ریال دورده‌كه‌وێته‌وه‌ . 
یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى لالیگا هه‌شت یاری ماوه‌ له‌م وه‌رزه‌دا ، بارسێلۆناى پێشه‌نگى خول  نزیكه‌ له‌به‌ده‌ست هێنانى نازناوى 25 له‌مێژووى خوله‌كه‌دا ،  كه‌له‌ئێستادا له‌ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌ له‌پله‌ى یه‌كه‌مه‌ به‌ 76 خاڵ


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.