Erbil 33°C شەممە 28 ئەیلوول 12:35

مه‌هدی عه‌للاق: پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە بەرەوپێشچووندان

مەهدی عەللاق: هاتووین بۆ پێشکەشکردنی پرسە و سەرەخۆشی
مه‌هدی عه‌للاق: پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە بەرەوپێشچووندان
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ شاندێكی حكومه‌تی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌هدی عه‌للاق نوێنه‌ری حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌شداریان له‌ پرسه‌ی خوالێخۆشبێت دلۆڤان ئیدریس بارزانی كرد .

له‌ دوای به‌شداریكردنی له‌ پرسه‌ی خوالێخۆشبێت دلۆڤان ئیدریس بارزانی، مه‌هدی عه‌للاق نوێنه‌ری حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئەمڕۆ هاتووین بۆ پێشکەشکردنی پرسە و سەرەخۆشی بۆ ئەو خێزانە بەڕێزە و گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی دلۆڤان بارزانی، بەناوی بەڕێز سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرخۆشی گەرمی خۆمان دەردەبڕین.

مه‌هدی عه‌للاق راشیگه‌یاند: من و بەڕێز مستەفا کازمی بەناوی هەموو حکومەتەوە هاتووین بۆ دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشی، داوا لە خودای گەورە دەکەین بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات . 

هه‌روه‌ها لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، مەهدی عەلاق گوتی: پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە بەرەوپێشچووندان، گفتوگۆکان لەبارەی بوارە جیاجیاکان بەردەوامن و بەرهەمیشیان هەبووە، وەک چارەسەرکردنی بابەتی دەروازە سنوورییەکان، کردنەوەی فڕۆکەخانەکان و بابەتی مووچە . 

نوێنه‌ری حه‌یده‌ر عه‌بادی ئاماژەی بەوەشکرد، گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی بابەتەکانی دیکەش هەیە و گەشبینن بەوەی بگەنە ئەنجامێکی باش.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.