Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 20:25

له‌ سێداره‌دانی 22 تاوانبار بۆ چه‌ند هۆکارێکی نادیار دواخراوه‌

بریار بوو ئێواره‌ی دوێنێ له‌ سێداره‌ بدرێن
کوردستان TV
100%

بریار بوو ئێواره‌ی دوێنێ  22 تاوانبار به‌ مادده‌ی تیرۆر حوكمی له‌ سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت، به‌ڵام پڕۆسه‌ی جێبه‌جێكردنه‌كه‌ بۆ چه‌ند هۆكارێكی نادیار دواخرا.

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به‌ میدیا عێراقییه‌كان راگه‌یاندووه‌،  پڕۆسه‌ی له‌ سێداره‌دانی 22 تاوانبار به‌ مادده‌ی  تیرۆر بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ بریار بوو ئێواره‌ی دوێنێ  22 تاوانبار به‌ مادده‌ی تیرۆر له‌ گرتووخانه‌ی ناسریه‌ی ناوه‌ندی حوكمی له‌ سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا بسه‌پێت.

هه‌روه‌ها گوتیشی: سه‌ره‌رای ئاماده‌بوونی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكار، به‌ڵام پڕۆسه‌ی جێبه‌جێكردنه‌كه‌ بۆ چه‌ند هۆكارێكی نادیار دواخراوه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌/ به‌غداد ئه‌لیۆم

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.