Erbil 33°C شەممە 28 ئەیلوول 12:32

ئیبراهیم کاڵن: هه‌بوونی په‌که‌که‌ له‌ شنگال قبووڵ ناکه‌ین و لایه‌نی عێراقیش ئه‌مه‌ ده‌زانێت

ئیدی پێویسته‌ كۆتایی به‌وه‌ بهێندرێ
کوردستان TV
#7
100%

گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایده‌گه‌ێنێ، هه‌بوونی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال قبووڵ ناكه‌ین و لایه‌نی عێراقیش ئه‌مه‌ ده‌زانێت و ئه‌وانیش قبووڵی ناكه‌ن.

ئیبراهیم كاڵن، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاند: ئیدی پێویسته‌ كۆتایی به‌وه‌ بهێندرێ خاكی عێراق له‌ دژی توركیا به‌كاربهێنرێت، له‌مباره‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی لێكتێده‌گه‌ین. له‌به‌رئه‌مه‌ له‌ شنگال یان قه‌ندیل و هه‌ر جێیه‌كی دیكه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان دژی په‌كه‌كه‌ ده‌بنه‌ مایه‌ی خۆشحاڵی.

هه‌روه‌ها گوتی: هه‌بوونی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال قبووڵ ناكه‌ین و لایه‌نی عێراقیش ئه‌مه‌ ده‌زانێت و ئه‌وانیش قبووڵی ناكه‌ن.

كاڵن له‌باره‌ی ده‌نگۆكانی ده‌ستپێكردنی په‌كه‌كه‌ به‌ كشانه‌وه‌ی له‌ شه‌نگال گوتی:  ئێمه‌ به‌ هه‌ستیارییه‌وه‌ له‌وه‌ ده‌ڕوانین، چونكه‌ زوو زوو تووشی تاكتیكی درۆزنانه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌ بووینه‌ته‌وه‌، هه‌موو كاتێك ناو و سه‌نگه‌ر و شوێن ده‌گۆڕن، به‌ڵام دیسانه‌وه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن بوونی خۆیان له‌وێ به‌رده‌وامی پێ بده‌ن.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.