گۆڤارى (New YORKER)ى ئه‌مریكى له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ورد و درێژ، له‌لایه‌ن نووسه‌رى ئه‌مریكى ناودار دیكستهر فیلكینز باسى ڤێرژنیكى نوێى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و گۆڕانكارى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا كراوه و كه شازاده‌ى سعودیه وه‌ك بریكارى گۆڕانكاریه‌كه ده‌ستنیشان كراوه.
نووسه‌ر دیكستهر فیلكینز ده‌ڵێت: چه‌ند ڕۆژێك له دواى ئه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپ ده‌ستى به كار كرد، جه‌یرد كۆشنه‌ر و ستیف بانون دانیشتنیكیان ئه‌نجامداوه تا بڕیار بده‌ن چۆن ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بگۆڕن، له كاتى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا، تره‌مپ به‌ڵێنى گۆڕانكارى گشتى ناوچه‌كه‌ى دابوو، كۆشنه‌ر ده‌ڵێت: ستیڤ بانون گه‌وره راوێژكارى تره‌مپ و یاریده‌ده‌رى ئه‌وكاته به‌م دوایییه به منى وت، پلانمان ئه‌وه بووه كه خه‌لافه‌تى دارایى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى قربكهین له عێراق و سوریا، قركردن نه‌ك روخاندن و له‌ناوبردن، تا رۆڵى ئیرانیش بگه‌ڕێته دواوه و هه‌روه‌ها ناچاركردنى وڵاتانى كه‌نداو بۆ وه‌ستاندنى یارمه‌تى ئیسلامى توندڕه‌و، ستیف بانون وتى ده‌ستپێشخه‌رى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست یه‌كێك بوو له‌و خاڵه كه‌مینه‌ى ڕێككه‌وتنه‌كه به پێچه‌وانه‌ى ئاڵوزى كۆشكى سپى "له كابینه تازه‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تى دوناڵد تره‌مپ"، من و جه‌رید كۆشنه‌ر له جه‌نگدا بووین له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له بابه‌ته‌كانى تر، به‌ڵام كۆك بووین له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته.
له ژوورێكى كۆنفڕانس له كۆشكى سپى، كوشنه‌ر چاوپێكه‌وتنێكى ئهنجامدابووه له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌رى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى، به‌رپرسى به‌رگریى پێشوو وتى " ئێمه نه‌خشه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتمان ده‌رهێنا و بارودۆخه‌كه‌مان هه‌ڵ سه‌نگاند" لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كمان له‌سه‌ر ناوچه‌كه كرد گه‌یشتینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه به‌شى باكۆرى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌ده‌ست چوو بۆ ئیران، له لبنان حیزبوللا ده‌سته‌لاتى وه‌رگرتووه و حكۆمهتى كۆنترۆل كرد و بریكارى ئێرانه، له سوریا ئێران یارمه‌تى سه‌رۆك به‌شار ئه‌سه‌دى داوه و له كاره‌ساتى سه‌ربازى رزگارى كرد و ئێستاش كار بۆ دارشتنى ئاینده‌ى سیاسى ده‌كات له عێراق ئه‌و حكۆمهتهى به ناو ئه‌مریكى، به‌ڵام له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئێران بوو، به‌رپرسه‌كه وتى ئێمه وه‌ها بیرمانكرده‌وه ئه‌م بابه‌ته له لایه‌كى كه‌وه دابنه‌ین، پاشان چى ؟ له‌نگه‌ر گرتنهكانمان ئیسرائیل و سعوودیه بوون. ئێمه ناتوانین سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بینین له كه‌نداو به‌بێ وڵاتى سعوودیه.
ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى كردنهوهكهى بۆچوونى سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكایه كه باراك ئۆباما ده‌یكرد، جیا له سه‌رۆكه‌كانى پێشووى ئه‌مریكا كه هاوپه‌یمانى و پشتگیریى كردن بوو له باڵى حوكومرانى سعودیه و سیاسه‌تى ناهخۆ و ده‌ره‌وه‌ى سعودیه، ئوباما ئامانجى ئه‌وه بوو له كاره‌كانى هیواى جۆرێیك هاوسه‌نگى دروست بكات له نێوان ریاز و تاران، له هه‌مان كاتدا ره‌خنه‌ى له سیاسه‌تى ناوخۆیى زۆردارانه‌ى سعودیه بوو و چاره‌سه‌رى پێگه‌ى ئافره‌ت له نێو سیاسه‌تى وڵاتیان، ئوباما له ئادارى 2016 به ڕۆژنامه‌نووس جێفرى گولدبێرگى وت ئێمه پێویسته به هاوڕێیه‌كانمان هه‌روه‌ها به ئێرانیه‌كان بڵێن بۆ خالى ناسه‌قامگیرى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئه‌وان پێویستیان به ڕێگایێكى كاریگه‌ر بدۆزنه‌وه بۆ به‌شدارى كردن له ناوچه‌كه و جۆرێك ئاشتى هاوبه‌ش له نێوانیان دروست بێت.
دۆناڵد تره‌مپ و كۆشنه‌ر ئه‌م جۆره ئامانجه‌یان نه‌ویست، به‌ڵكو ئه‌وان وتیان "ئێمه هه‌موو شتێك له توانا‌مان بێت بۆ به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ سعوودیه، هه‌وڵى بۆ ده‌ده‌ین بیكه‌ین" به‌رپرسى به‌رگریى پێشوو به منى وت له‌سه‌ر هه‌موو لێكۆڵینه‌وه‌كانمان، گه‌یشتینه ئه‌وه‌ى پێك هێنانى هاوپهیمانیێكى نۆى له‌گه‌ڵ جێكرى شانه‌شینى سعودیه بكه‌ین محه‌مه‌د بن سه‌لمان.
محه‌مه‌د بن سه‌لمان سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه ته‌نها 31 ساڵه به‌ڵام له ئێستادا له به‌هێزترین كه‌سایه‌تیه له شانشینه‌كه، محه‌مه‌د كوڕى پاشاى ئێستاى سعودیه پێشتر وه‌زیرى به‌گرى بوو و هه‌روه‌ها سه‌رۆكى ئه‌و لێژنه‌یه بوو كه پلانى ئابوورى شانشینهكى دانا، له وڵاتێك كه فه‌رمانڕه‌واى كراوه له لایه‌ن پاشا به‌ساڵا چووهكانهوه.
نووسه‌ر له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: كۆشنه‌ر له‌سه‌ر ئاڵۆزییه‌كانى سیاسه‌تى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان ده‌ستى به گفتوگۆیه‌ك كردبوو له ڕێگاى ته‌له‌فۆن و پۆستى ئه‌لیكترۆنى، ئه‌وان زۆر به خێرا نزیك بوونه‌وه.
به‌رپرسێكى ڕه‌سمى پێشووى ئه‌مریكى وتى " ئه‌وان جیهان به شێوه‌یه‌ك ده‌بینن هه‌روه‌ك چون خۆیان ده‌بینن، ئه‌وان خۆیان له نێو دونیایه‌كى پاره و ته‌كنه‌لوجیا ده‌بینن" ، كوشنه‌ر له یه‌كه‌مى سێ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ریاز له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان به پێكه‌وه هه‌تا به‌ره‌به‌یان له باسكردنى ئاینده‌ى وڵاته‌كه‌یان كردووه.
محه‌مه‌د بن سه‌لمان بیرۆكه‌ى خۆیى هه‌بووه ده‌رباره‌ى چۆن ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بگۆڕێت بۆیه كاتێك جه‌یرد كۆشنه‌ر زاواى تره‌مپ و ستیڤ بانون، راوێژكارى پێشووى تره‌مپ كاتێك باسى گۆڕانكارى ناوچه‌كه‌یان كردووه محه‌مد بن سه‌لمان یه‌كه‌م كه‌س بووه خۆشحاڵى خۆى به‌و گۆڕانكارییه ده‌ربڕیوه و ئه‌مریكاش له ئامێزى گرتووه چونكه به فاكته‌رى گۆڕانكاریى ده‌بینێ.
نووسه‌ر له گۆڤاره ئه‌مریكییه‌كه نوسیوویه‌تى هاوپه‌یمانى و پهیهوندییهكى به‌هێز و باش له نێوان سعودیه و ئیمارات هه‌یه و محه‌مه‌د بن زاید، شازاده‌ى جێنشینى ئه‌بو زه‌بى یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ى هاوكارى محه‌مه‌د بن سهلمانیانى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ژموونى خۆى بسه‌پێنێ چونكه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ى تێدا بینیه‌و كه پێویسته له سه‌ركرده‌یه‌كدا هه‌بێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى دوژمنه‌كانى.
له لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد و درێژى بابه‌ته‌كه نووسه‌ر باسى ره‌وشى یهمهنشى كردووه كه به‌درێژاى چه‌ند ساڵانێك كه چۆن حكومه‌تى سعودیه هاوكارى خێله‌كانى یهمنیان كردووه تا سیسته‌مى ئه‌و وڵاته تێك نه‌چێت و نه‌كه‌وێته ژێر بارودۆخێكى خراپ و ببێته مه‌ترسى بۆ سه‌ر وڵاتى سعوودیه و ناوچه‌كه، به‌ڵام به‌هارى عه‌ره‌بى له ناوچه‌كه وڵاتى یه‌مه‌نى بێبه‌ش نه‌كرد و هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى ناوخۆى لێكهوتهوه و كه ئێستا حوسیه‌كان بوونه‌ته مه‌ترسى بۆ سه‌ر وڵاتى سعودیه، حوسیهكانیش هاوپه‌یمانى ئێرانن و ئێران له دژى سعودیه یارمه‌تى حوسیه‌كان ده‌دات.
نووسه‌ر ده‌ڵێ بانون وتیشی: ئێمه به‌وانمان وت، تره‌مپ به وانى وتووه "ئێمه پشتگیریتان ده‌كه‌ین، به‌ڵام كارمان ده‌وێت كار" بانون وتى هیچ كه‌س تامه‌زرۆ و خوشحاڵ نه‌بووه وه‌ك جێكرى شانه‌شینى سعودیه به بیستێنى ئه‌م نامه‌یه، به‌رپرسی به‌رگریى پێشوو وتى بڕیاره‌كه بوو كه ئێمه پێوستمان به بریكارێكى گۆڕان بدۆزینه‌وه، له‌و شوێنه محه‌مه‌د بن سه‌لمان هاته ژووره‌وه و ئێمه ده‌ڕۆیشتین تا ئه‌و له باوش بگرین هه‌روه‌ك بریكارى گۆڕان.
له بابه‌ته‌كه‌دا باس له قه‌یرانى كه‌نداو كراوه كه پێشتر به چه‌ته‌كانى ئینته‌رنێت و هاككردنى ئاژانسى هه‌واڵى قه‌ته‌رى ده‌ستیپێكرد و هه‌روه‌ها گه‌مارۆخستنه سه‌ر قه‌ته‌ر له مانگى ئایارى رابردوو له كاتى پلانێك بوو سعوودیه و ئیمارات له‌گه‌ڵ كوشكى سپى پێشوه‌خت كاریان كردبوو له‌سه‌رى و جێبه‌جێش كرا.
هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا نیگه‌رانى خۆى ده‌ربرى بوو، نووسه‌ره‌كه ده‌ڵێت به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى گه‌وره پى وتم، له‌و كاته‌دا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رێكس تیله‌رسۆن و سكرتێرى به‌رگرى جه‌یمز ماتیس له كه‌شتێك بوون بۆ ئوسترالیا كاتێك قه‌یرانه‌كه و گه‌مارۆخستنه سه‌ر قه‌ته‌ر ده‌ستى پێكرد تیله‌رسون و ماتیس سه‌رسام بوون به رووداوه‌كه و تیله‌رسۆن زۆر نیگه‌ران بوو، به‌ڵام ئیمارات ئاگادارى كردوونه‌ته‌وه كه كۆشكى سپى پێشوه‌خته ئاگادارى ئه‌و پلانه بووه.
هیچ كه‌س له‌وانه‌یه بیری له‌وه نه‌كردبێته‌وه كه سه‌ركرده‌یه‌كى كهنجى سعودى جێگه‌ى خێزانى شاهانه‌ى سعوودیه بگریته‌وه به‌ڵام محه‌مه بن سه‌لمان كردى، نووسه‌ر ده‌ڵێ به‌رپرسێكى پێشووى ئه‌مریكى كه پێشتر له‌گه‌ل محه‌مه‌د بن سه‌لمان كارى كردووه پێی وتم ئه‌و هه‌میشه تێكه‌ڵه‌یه‌كى خه‌ونى هه‌ببوه، فیز و زیره‌كى هه‌موو ئه‌مانه كار ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ى كه منى نیگه‌ران كردووه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان له سهركهوتنهكانییهوه فێر ده‌بێت نه‌ك له شكسته‌كانى ئه‌مه‌ش جێگاى مه‌ترسیه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی / سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.