له‌یارى چوونى قۆناغى هه‌شتى خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، ئێواره‌ى رۆژى سێشه‌ممه ریال مه‌درید بووه میوانى یۆڤانتۆس ، ریال مه‌درید له‌یارى چوونى قۆناغه‌كه توانى بهئهنجامێكى باش براوه بێت به‌سه‌ر یۆڤی كاتێك به‌ئه‌نجامى سێ گۆلى بێ به‌رامبه‌ر براوه بوو .
له‌و یاریه‌دا ڕۆناڵدۆى ئه‌ستێره‌ى ریال مه‌درید توانى ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات ، به‌هۆیه‌وه توانى دووگۆل تۆمار بكات ، كهگۆلى دووه‌مى ئه‌و ئه‌ستێره‌یه به‌شێوازێكى جوان و سه‌رنج راكێش تۆمارى كرد ، له‌دواى یاریه‌كه بۆفۆنى ئه‌ستێره و كاپتنى یۆڤانتۆس بهڕۆناڵدۆى ڕاگه‌یاند : باشترینى تۆپى پێى ، پێت سه‌رسامم كار‌و كردارت باشترینه ، بۆیه پێشووتر كهڕامگهیاند بوو ئه‌و كاته‌ى ڕووبه‌رووى تۆ ده‌بمه‌وه تا كاتژمێر 2:00 شه‌و ناتوانم بخه‌وم .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.