هیچ كاتێك شاژنی بریتانیا ئه‌لیزابێس به‌بێ جانتا ده‌ستییه‌كه‌ی ده‌رناكه‌وێت ، بۆهه‌ر شوێنێك بڕوات جانتاییهكهی له ده‌ست دایه.
رۆژنامه‌نووسان هه‌رده‌م به‌دوایی ئه‌و نهێنیهوهن كه بزانن چی له ناو ئه‌و جانتاییهدا هه‌یه،دوایی ده‌ركه‌وتووه كه له‌ناو جانتای شاژنی بریتانیا كه‌لوپه‌لی زۆر ساده‌و ساكار هه‌ن كهبریتیتن له: ئاوێنییهكی بچووك ، سۆراوێكی سووری لێوه‌كان ، بڕهپارێك كه له‌نێوان (7-13) دۆلار ده‌بێت، چاویلهكهیهكی خوێندنه‌وه ، پێنووسێك ، مۆباییلێك له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌نكه نعنهعیێكی تێدایه.
بێگومان رۆڵی جنتاییهكه كه‌م نییه چونكه شاژن بۆ ئاسنكاری له‌گه‌ڵ كارمه‌نده نزیكه‌كانی خۆی جانتاییهكهی به‌كار ده‌هێنێت ،بۆ نموونه له‌و كاته‌ی شاژن جانتاییهكهی له مێزی نان خواردن داده‌نێت ئه‌وه به مانای ئه‌وه‌یه شاژن ئاره‌زووی له ئێواره نان خواردنێكه له ماوه‌ی (5) خووله‌ك ئاماده بێت وه له‌و كاته‌ی له‌سه‌ر زه‌وی داده‌نێت به‌مانای ئه‌وه‌یه شاژن حه‌ز به قسه‌كردن و دیالۆژی به‌رده‌وام ناكات.
سه‌رچاوه/ سه‌یده‌تی
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.