Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 02:21

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری کاوە کەریم دەکات

هەڤاڵ كاوە كەریم كادیرێكی نیشتیمانپەروەر و جەماوەری و خۆشەویستی خەڵك بوو
سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری كاوە كەریم دەكات
کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی کەسوکاری کارگێڕێکی لقی 21ـی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان 
زۆر خەمبارم بە كۆچی دوایی هەڤاڵ كاوە كەریم كارگێڕی لقی 21ـی پارتی دیموكراتی كوردستان كە لە كاتی بەشدارییكردنی لە پرسەی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لە دەست دا و كۆچی دوایی كرد، هەڤاڵ كاوە كەریم كادیرێكی نیشتیمانپەروەر و جەماوەری و خۆشەویستی خەڵك بوو. 

بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خۆم و خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو كاوە كەریم دەكەم و هاوسۆزی خەمیانم، لە خودای مەزن داواكارم خواڵێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون 


مه‌سعود بارزانی
4ـی 4ـی 2018

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.