Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 02:15

ئه‌مریکا و ئیسرائیل بۆ رێگه‌گرتن له‌ مه‌ترسییه‌کانی ئێران به‌رده‌وام ده‌بن

تره‌مپ جه‌ختی له‌ پابه‌ندبوونی ئه‌مریكا به‌ پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل كردۆته‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا دۆناڵد تره‌مپ،  سه‌رۆكی ئه‌مریكا، و بێنیامین ناتانیاهو سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، تاوتوێی دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌یان كرد.

له‌مباره‌یه‌وه‌ كۆشكی سپی رایگه‌یاند: له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا هه‌ردوولا تاوتوێی دوا پێشهاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان كردووه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌ : سه‌رۆك تره‌مپ جارێكی دیكه‌ جه‌ختی له‌ پابه‌ندبوونی ئه‌مریكا به‌ پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل كردۆته‌وه‌.

هه‌روه‌ها هه‌ردوولا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌ هه‌ماهه‌نگی لێك نزیك بۆ رێگه‌گرتن له‌ كاره‌كانی ئێران كه‌ ده‌بنه‌ هۆی ناسه‌قامگیری له‌ ناوچه‌كه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كۆشكی سپیدا باس له‌وه‌ نه‌كراوه‌ كه‌ تره‌مپ و ناتانیاهو له‌باره‌ی كوشتنی ١٩ فه‌ڵه‌ستینی دواون كه‌ بوونه‌ ئامانجی ئیسرائیل له‌ رووداوه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.