په‌یامنێرمان رایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 8:15 خوله‌ك له شه‌قامی 30 مه‌تری شاری هه‌ولێر ئاگر له هۆتێل ئه‌ربیل ڤی‌و كه هوتێلێكی 4 ئه‌ستێره‌ییه به‌ربوو، به هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له ده‌ستداو كه‌سێكی تریش به سه‌ختی بریندار بوو.
كاتێك ئاگره‌كه به‌ربۆته هوتێله‌كه كه‌سێكیان له نهۆمی حه‌وته‌می هوتێله‌كه خۆی فڕێداوه‌ته خواره‌وه‌و به‌سه‌ختی برینداربووه‌و سووتاوه، له هه‌مانكاتیشدا برای خاوه‌نی هوتێله‌كه له كاتی ئاگره‌كه له‌سه‌ر بانی هوتێله‌كه گیانی له ده‌ست داوه.
له ئێستادا برینداره‌كه له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدایه له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر.

شایه‌نی باسه جگه له زه‌ره‌ری گیانی زه‌ره‌رو زیانێكی زۆر گه‌وره به‌ر هوتێله‌كه‌و ده‌ورو به‌ریشی كه‌وتووه‌و ئۆتۆمبیلێك سوتاوه‌و تا ئێستاش تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.