فیلمی " ئایلان " كوردی كه له لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری كورد " جوبرائیل ئه‌بووبه‌كر " و به سپۆنسه‌ری زانكۆی نۆلج به‌رهه‌مهاتووه ،بۆ به‌شداریكردن له فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی نێوده‌وڵه‌تی ده‌چێته شاری كه‌ربه‌لا.
ده‌رهێنه‌ری فیلمی " ئایلان " جوبرائیل ئاشكرایده‌كات ئه‌م فیلمه له پێشبركێی سه‌ره‌كیی خولی چواره‌می فێستیڤاڵی نێوده‌وله‌تی نه‌هج له كه‌ربه‌لا به‌شدار ده‌بێت كه بریاره له رۆژانی ( 1-5 ) ی نیسانی 2018 له شاری كه‌ربه‌لا به‌رێوه‌بچێت .
ناوه‌رۆكی ئه‌م فیلمه باس له منداڵێك به ناوی ئایلان ده‌كات ، كاتێك له سووریا شه‌ر ده‌ستپێده‌كات ناوبراو له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی به‌رو توركیا به‌رێده‌كه‌ون تا برۆن بۆ تاراوگه ، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی بگات به شوێنێكی ئارام و بێ شه‌ر ده‌بێته قوربانی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا .
جێی باسه ئه‌بووبه‌كر له ساڵ 1983 له هه‌ولێر له دایك بووه و له ساڵی 2001 ده‌ستی به كاری هونه‌ری له بواری سینه‌ما كردووه و له ساڵی 2010 ه‌وه كاری ده‌رهێنان بۆ فیلمه سینه‌مایه‌كان ده‌كات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.