Erbil 32°C ھەینی 27 ئەیلوول 18:29

عێراق 3 ڕێککەوتنی سەربازی واژوو دەکات

ئەم رێكەوتنە سەربازییە پێویستیەكە بۆ قۆناغی دوای شكستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش
عێراق 3 ڕێككەوتنی سەربازی واژوو دەكات
کوردستان TV
100%

وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند ،كە  عێراق رێكەوتنێكی سەربازی لەگەڵ سعوودیە و كوێت و ئوردن ئەنجام دەدات بۆ پاراستنی سنوورەكانی نێوانیان.
قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی كە لە رۆژنامەی دیاری لوبنانی بڵاوكراوەتەوە، باس لە رێكەوتنێكی سەربازی نوێ دەكات كە عێراق لەگەڵ 3 وڵاتی دراوسێ ئەنجامی دەدات.

ئەعرەجی روونیكردەوە كە ئەم رێكەوتنە سەربازییە وەك پێویستیەكە بۆ قۆناغی دوای  شكستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، مەبەستی سەرەكیش پاراستنی سنوورەكانی نێوان ئەم 4 وڵاتەیە، كە ئەوانیش هەر یەكە لە سعوودیە و عێراق و ئوردن و كوێتە.

وەزیری ناوخۆی عێراق  ئاماژە بۆ ئەوە دەكات وەك ستراتیژیەتێك بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، لە ساڵی 2018  ساڵی پاڵپیشتی كردنی هێزەكانی پاراستنی سنوور و هێزەكانی هەواڵگری دەبێت، ئەمەش وا دەكات عێراق پێویستی بە وڵاتانی دراوسێی بێت.

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.