به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی برای به‌ڕێزیان، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی ناواده‌ی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت، به‌ناوى په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی له به‌ڕێزتان و خانه‌واده و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، له خوای گه‌وره داواكارین جێگه‌ی به‌هه‌شت بێت و سه‌بووری و دڵنه‌واییش به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان
2018/4/2
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.